ڕەشنوسی یاسای مافه‌كانی منداڵ ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران ده‌كرێت

لڤین:

وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێم، ڕەشنوسی یاسای مافه‌كانی منداڵ تەواوبوەو ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كراوه‌، به‌په‌سه‌ندكردنی ڕه‌شنوسه‌كه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ بۆ یه‌كه‌مجار ده‌بینه‌ خاوه‌ن یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌مافه‌كانی منداڵ له‌هه‌رێم.

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تى کارو کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێم کە واژوی کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لەسەرە ئاشكرایكردوه‌،” بەبەشداری ڕێكخراوی یونیسێف ڕەشنوسی یاسای پاراستنی مافی منداڵ تەواوبوەو ڕەوانەی ئەنجومەن كراوه‌”.

لەبەشێکی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە،”به‌په‌سه‌ندكردنی ڕه‌شنوسه‌كه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی کوردستان، بۆ یه‌كه‌مجار ده‌بینه‌ خاوه‌ن یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌مافه‌كانی منداڵ له‌هه‌رێم‌و یه‌كێك له‌پلانه‌ ستراتیجیه‌كانی وه‌زاره‌تیشمان پاراستنی منداڵه‌ له‌تاوان‌و ده‌ستدرێژییه‌كان دابینكردنی ژیانێكی شایسته‌ بۆیان”.

ئاماژە بەوەیشدراوە،”ھەربۆیە له‌پێناو زیاتر پاراستنی منداڵ لەتوندوتیژیی‌و پێشێلكردنی مافەكانی، دەرچواندنی یاسای پاراستنی مافەكانی منداڵ لەهەرێمی كوردستان به‌زه‌روره‌تێكی حه‌تمی ده‌زانین بۆ ئەوەی كۆكەرەوەی هەموو ئەو بڕگەو مادانە بێت كە لەیاساكانی تردا هاتون‌و بەشێوەیەك پارێزگاریی‌و پاراستنی تەواو بۆ منداڵان فەراهەمبكات لەسەر بنەمای جاڕنامەی جیهانی مافەكانی مرۆڤ‌و ڕێكه‌وتننامه‌ی جیهانی  مافەكانی منداڵ‌و هه‌موو ڕێساو یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان”.

جێگەی ئاماژە پێدانە، ڕه‌شنووسی یاساكه‌ له‌ 82 ماده‌ پێكهاتوه‌و باس له‌دروستكردنی ئه‌نجومه‌نێك ده‌كات بۆ دانانی ستراتیج‌و پلان‌و سیاسه‌ت بۆ پاراستنی منداڵ‌و دابینكردنی مافه‌كانیان، وه‌كو وه‌زیرى كار ئاشکرای کردوە”ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه‌ منداڵانی كوردستان بەهەمانشێوەی منداڵانی وڵاتە پێشكەوتوەكانی جیهان بەمافە بنەڕەتی‌و سەرەكیەكانی خۆیان بگەن‌و بتوانن تاكێكی بەهێزو ڕۆشنبیرو پەروەردەكراوبن بەشێوەی تەندروست‌و خوشگوزه‌ران، تاكو بەشداری كارایان هەبێت لەبونیادنانی كۆمەڵگه‌و دوربن لەهەر تاوان‌و توندوتیژیەك”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button