سەردان و مۆڵەتی زیندانیان دەست پێدەکاتەوە

لڤین:
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەمەرجی جێبەجێکردنی رێنماییە خۆپارێزی و تەندروستییەکان، سەردانیکردنی سزادراوان لە زیندانەکانی هەرێم دەستپێ دەکاتەوە.
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی لەفەرمانێکی وەزاریدا رایگەیاندووە، به ره‌چاوكردنی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و خۆپارێزی سه‌ردانیكردنی كه‌سوكاری سزادراوان و پێدانی مۆڵه‌ت به سزادراوان له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازیه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ت دەستپێدەکەنەوە.
بە گوێرەی فەرمانەکە بڕیارەکە لەرۆژی دەرچونییەوە لەلایەن زیندانی و چاكسازیه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی دەخرێتەبواری جێبەجێکردنەوە.