پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند
ئۆتۆمبێلی بۆ بە کرێدان وەرگرتووە بەڵام فرۆشتویەتی

لڤین:
پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووە كه نوسینگه‌ی به‌كرێدانی ئوتۆمبێلی هه‌بووه و ژماره‌یه‌ك ئوتۆمبێلی هاوڵاتیانی به‌بێ ئاگاداری خاوه‌نه‌كانیان فرۆشتووه.
پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە له‌بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار چه‌ند هاوڵاتییه‌ك سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك تۆماركرد كه خاوه‌نی نوسینگه‌ی (هـ) بۆ به‌كرێدانی ئوتۆمبێل، ئه‌و كه‌سانه ئوتۆمبێله‌كانیان له‌لا داناوه به‌مه‌به‌ستی به‌كرێدانی، به‌ڵام تۆمه‌تبار ئوتۆمبێله‌كانی فرۆشتوه‌و دواتر بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتووه.
پۆلیس ئاماژەی بەوەکردووە دوای فەرمانی دادوەر “توانرا شه‌وی ڕابردو له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچناره‌وه ده‌ستگیربكرێت. له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ئـ ، ك ، ع)” به‌بڕیاری دادوه‌رو ڕاگیراوه.
ئاشکراشیکردووە “تۆمەتباری ناوبراو لەبنکەی پۆلیسی سەرچنار 8 سکاڵای لەسەر تۆمارکراوەو لەچەند بنکەیەکی دیکەی پۆلیسیش داواکراو بووە، به‌هۆی فرۆشتنی ئوتۆمبێلی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئوتۆمبێله‌كانیان له‌لا داناوه به‌مه‌به‌ستی به‌كرێدانی.