وەزیری کشتوکاڵ مەترسیەکانی ئاردی هاوردەکراو رووندەکاتەوە

لڤین:

وه‌زیری كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان له‌ باره‌ی به‌كارهێنانی وشه‌ی “كوشنده‌” بۆ ئاردی  هاوردە رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و ئارده‌ زۆر لاوازه‌ و زۆربه‌ی ماده‌ سه‌ره‌كییه‌ خۆراكییه‌كانی لێده‌رهێنراوه‌.

بێگه‌رد تاڵه‌بانی، بڵاویكردەوه‌ “دوابەدوای لێدوانمان لە مەراسیمی کردنەوەی کارگەی ئاردی قەیوان لە سلێمانی دەربارەی هاودەکردنی ئارد لە بازاڕەکانی دەرەوە، مەبەستمان لە وشەی کوشندە کە بەپێی راپۆرتە زانستیەکان لە لایەن دەستەی پێوانەسازی و کۆنترۆڵی جۆری عیراقی تایبەت بە پشکنینی ئاردی هاوردە ئەم زانیاریانە زۆر جار باسکراوە و لەمیدیاکانیش روونکردنەوەی لەسەردراوە کە ئاردی هاوردە ئەم مەترسیانەی هەیە”.

له‌ باره‌ی مه‌ترسییه‌كانه‌وه‌ نووسیویه‌تی: ئاردێکی زۆر لاوازە لە ماددە سەرەکیە خۆراکیەکان و زۆرینەی ماددە سەرەکیەکانی کە لەپێکهاتەی گەنم دەرهاتووە بۆ مەبەستی بەکارهێنانی بۆ پیشەسازی نەستەلە و نیشاستە چەندین جۆر ماددەی خۆراکی تر بە تایبەت دەرهێنانی ماددەی گلۆتین و گلۆتامین و ئەنزیماتە بەسوودەکان.

ئەو دەشڵێت “جێگرتنەوەی ئەو ماددە خۆراکیە سەرەکیانەی بەماددەی صناعی و چەندین جۆر ماددەی پارێزەر واتە موادی حافزە کە ئەم ماددانە مەترسی لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە”.

ئاماژە بەوەشکردووە ئەو ئاردەی هاوردە دەکرێت “لەڕوی بەهای خۆراکی زۆر لاوازە و زەرەری زۆری بۆ مرۆڤ و گەشەی مرۆڤ هەیە وە لەگەڵ ئەوەشدا زیادکردنی چەندین ماددەی ڕەنگ کردن و ماددەی دروست کراوی صناعی کە ئەم ماددانە زۆرمەترسیدارن بۆ تەندروستی مرۆڤ و سەرهەڵدانی نەخۆشی”.

وەزیری کشتوکاڵ وتوشیەتی “هەموو ئەم ڕاستیانە لەسەرئاستی دەزگا زانستی و کۆنترۆڵی جۆری لەسەر ئاستی تاقیگەیی سەلمێنراوە و بۆ ئەم مەبەستە لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم بابەتە دروست کراوە لەسەرئاستی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران”.

ئەوەش دوای ئەوەهات کە دوێنێ لەمیانی وتارێکدا لە مەراسیمی کردنەوەی کارگەی ئاردی سلێمانی رایگەیاند “ئەو ئاردەی دەهێنرێتە ناو بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، کە بەپێی راپۆرتە پزیشکییەکان دەرکەوتوە ماددەی کوشندەی تێکراوە، لەپێناوی ئەوەی کە تەنها ئاردەکە سپی بکرێت و کۆمەڵێک ماددەی کیمیایی تێکراوە کە راستەوخۆ کاریگەری لەسەر تەندروستی خەڵکی کوردستان هەیە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button