ژمارەی هێڵەگەرمەکانی کوژاندنەوەی پیوەری زیرەکی کارەبا زیادکرا

لڤین:
کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، حاڵەتەكانی كوژاندنەوەی پێوەری زیرەك زیاد بووە، هەر بۆیە ژمارەی هێڵە گەرمەكانی زیاد كرد بۆ (10) هێڵ.
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، حاڵەتەكانی كوژاندنەوەی پێوەری زیرەك زیاد بووە هەر بۆیە ژمارەی هێڵەگەرمەکانیان زیاد کردووە.
دەقی ئاگادارییەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی:
كارەبا ژمارەی هێڵی گەرمی پێوەری زیرەك زیاد دەكات
لەدوای سنورداركردنی بەكارهێنانی كارەبا بۆ (40) ئەمپێر لەرێگەی دانانی پێوەری زیرەكەوە لەسنوری پارێزگای سلێمانی، بەهۆیەوە حاڵەتەكانی كوژاندنەوەی پێوەری زیرەك زیاد بووەو بۆئەوەی بەزووترین كات تیمەكانمان بەئۆنلاین بتوانن كێشەو گیروفتەكانی ئەو پێوەرە بۆ هاوڵاتیان چاسەر بكەن، بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ژمارەی هێڵە گەرمەكانی زیاد كرد بۆ (10) هێڵ كە بەم شێوەیە هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بكەن بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانیان.
لەناوشاری سلێمانی هاوڵاتیان پێویستە پەیوەندی بەم چوار ژمارەیەوە بكەن:
07738313100
07738313101
07738313102
07738313103
هاوڵاتیانی دەڤەری راپەڕین كەپێك هاتووە لەرانیەو قەڵادزێ و حاجیاو چوارقوڕنەو بەگشتی سنوری بەرێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای راپەڕین پێویستە پەیوەندی بەم دوو ژمارەیەوە بكەن:
07738313114
07738313115
هاوڵاتیانی سنوری بەرێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای چەمچەماڵ كە ناوشاری چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش و سەنگاوو تەكیەو تەكیەی جەبارەو ئاغجەلەر لەخۆدەگرێت پێویستە پەیوەندی بەم دوو ژمارەیەوە بكەن:
07738313117
07738313118
هەروەها هاوڵاتیانی سنوری دابەشكردنی كارەبای دوكان كە ناو سەنتەری قەزای دوكان و ناحیەی خەلەكان و بنگردو پیرەمەگرون و سورداش و بازیان و باینجان لەخۆدەگرێت پێویستە هاوڵاتیان پەیوەندی بەم دوو ژمارەیەوە بكەن:
07738313112
07738313133
راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی