یه‌كێتى: به‌شێكى دادگاكانى هه‌رێم له‌زۆنى زه‌رد بونەتە دارده‌ست و جێبه‌جێكاری ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێنه‌ر

لڤین:

مه‌ڵبه‌ندی چواری دھۆكی یه‌كێتیی، زۆنى زه‌رد له‌بوارى مافى مرۆڤ‌و ئازادى ڕاده‌ربڕین‌و ڕۆژنامه‌نوسیدا له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى هه‌رێمى له‌كه‌داركردوه‌، بەشێك له‌دادگاكانى هه‌رێم به‌تایبه‌ت له‌زۆنى زه‌رد بونه‌ته‌ داردەست‌و جێبەجێکارى ده‌سه‌ڵاتێكى تاكڕه‌وو خۆسه‌پێنه‌ر.

دواى سزادانى كادیرێكى یه‌كێتى له‌سنورى بادینان به‌حه‌وت ساڵ زیندانى، مه‌ڵبه‌ندى دهۆكى یه‌كێتى هاته‌ده‌نگ‌، لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە،” له‌قۆناغێكى تایبه‌ت‌و هه‌ستیارداو له‌وكاته‌ى كه‌ كه‌یسى زیندانیانى بادینان كاردانه‌وه‌ى ناوخۆیی‌و جیهانى به‌دواى خۆیدا هێناو زۆنى زه‌رد له‌بوارى مافى مرۆڤ‌و ئازادى ڕاده‌ربڕین‌و ڕۆژنامه‌نوسیدا له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى هه‌رێمى له‌كه‌داركردوه‌، خه‌ڵك چاوه‌ڕێبون پێداچونه‌وه‌ به‌كه‌یسى چالاكوانه‌كانى بادینان بكرێت‌و ئازادبكرێت”.

لەبيشیکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە،” ئه‌مڕۆ بڕیارى سزادانى مه‌لا نه‌زیر به‌روارى كادرى یه‌كێتیى نیشتیمانى كوردستان له‌لایه‌ن دادگاى دهۆك به‌حه‌وت ساڵ زیندانى ده‌رچوو، ئه‌م بڕیاره‌ى دادگا به‌بڕیارێكى ناڕاست‌و دور له‌بنه‌ماى دادپه‌روه‌رى ده‌زانین‌و هه‌موو خه‌ڵكى بادینان‌و كوردستان ده‌زانن ده‌زگا ئه‌منیه‌كان ئه‌شكه‌نجه‌و فشارى ده‌رونى‌و جه‌سته‌یی مه‌لا نه‌زیریان داوه‌ بۆئه‌وه‌ى دانپێدانانى لێوه‌ربگرن”.

مەڵبەندی یه‌كێتى له‌دهۆك باس له‌وه‌شده‌كات، “به‌شێكى دادگاكانى هه‌رێم له‌زۆنى زه‌رد بونه‌ته‌ دارده‌ست‌و جێبه‌جێكارى ده‌سه‌ڵاتى تاكڕ‌ه‌وو خۆسه‌پێن، ئه‌و ڕه‌فتارو كرداره‌ له‌گه‌ڵ مافى مرۆڤ‌و مافى گشتى ناگونجێ‌و ده‌بێت كار بۆئه‌وه‌بكه‌ین ئه‌م نادادى‌و سته‌مه‌ له‌بادینان كۆتایی بێت”.

جێگەی ئاماژەپێدانە،له‌ئێستادا زیاتر لە ( ١٠٠ )چالاكوانى بادینان له‌زیندانه‌كان توندكراون تۆمه‌تى جۆراوجۆریان ئاراسته‌كراوه‌و به‌شێكیان حوكمدراون‌و هه‌ندێكیان له‌چاوه‌ڕوانى یه‌كلایكردنه‌وه‌ى دۆسیه‌كانیاندان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button