فاخرشێخ تەیب: لە داهاتوو ئارد و بەروبومەکانی ناوخۆ هەناردە دەکەین

لڤین:

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان رایگەیاند، لە داهاتوودا دوای پڕکردنەوەی بازاڕی ناوخۆ دەتوانین لە بری ئەوەی ساڵانە بە ملیۆنان دۆلار ئارد لە وڵاتانەوە هاوردە بکەین، ئارد و بەروبومەکانی ناوخۆ هەناردە دەکەین.

فاخر شێخ تەیب، ئەمڕۆ لەمیانی وتارێکدا لە مەراسیمی کردنەوەی کارگەی ئاردی سلێمانی لە سنوری بازیان رایگەیاند “لە 23-5-2021دا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە ئامادەبونی قوباد تاڵەبانی بەردی بناغەی ئەم پڕۆژەیەی دانا، وا ئەمڕۆ ش بە فەرمی کارگەی بەرهەمهێنانی ئارد کە قۆناغی دووەمی پڕۆژەکەیە دەکرێتەوە و دەستەبەکارەکانی خۆی دەکات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم پڕۆژەیە بناغەیەکی بەهێزی بوژانەوەی ئابوری کوردستان و پتەوکردن و بەهێزکردنیەتی لە فراوانترین و گرنگترین سێکتەردا کە کشتوکاڵ، لە هەمانکاتدا رەخساندنی هەلی کارە بۆ هەزاران کەس و زیاترکردنی جوڵەی بازرگانییە.

فاخر شێخ تەیب راشیگەیاند “بایەخی ستراتیژی ئەم پڕۆژەیە تەنها ئەوەنیە کە ئاستی بەرهەمهێنانی گەنم لەروی چەندایەتی و چۆنێتییەوە بەرزبکاتەوە، بەڵکو رەنج و ماندوبونی جوتیارانی کوردستانیش دەپارێزێت و دڵنیاییان پێدەبەخشێت، لە هەموو ئەوانە گرنگتر ئاسایشی خۆراک بەتایبەتی ئارد دابین دەکات کە گرنگترین کەرەستەی دابینکردنی خۆراکە”.

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان راشیگەیاند، لە داهاتوودا دوای پڕکردنەوەی بازاڕی ناوخۆ دەتوانن لە بری ئەوەی ساڵانە بە ملیۆنان دۆلار ئارد لە وڵاتانەوە هاوردە بکرێت ئارد و بەروبومەکانی بەرهەمی ناوخۆ هەناردە بکرێت.

ئەو ئەم پڕۆژەیە و هاوشێوەکانی بە بەرهەمی هاوکاری و کاری هاوبەشی کەرتی تایبەت و حکومەت دانا وتیشی: هەرئەوەش رێگای راستی سەقامگیری و بەهێزکردنیەتی، بۆیە دروستکردنی دەرفەتی یەکسان بۆ سەرجەم وەبەرهێنەران تا بتوانن سەرمایەکانی خۆیان بەگەڕبخەن وادەکات کە کۆی کۆمەڵگە سودمەند بێت و ئابوری ببوژێتەوە.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button