ئێران لە بارەی حزبەکانی رۆژهەڵاتەوە جارێکی دیکە هۆشداری دەداتە هەرێمی کوردستان

لڤین:

فەرماندەى گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆمارى ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، دەبێت بە زوترین کات بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەبارەی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی ئێران بڕیارێک دەربکەن.

محەمەد باقری بە میدیاکانی سەر بە حکومەتی وڵاتەکەی راگەیاندووە: دەبێت بە زوترین کات بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەبارەی حزبەکانی ئێران لەناو خاکی ئەو وڵاتە بڕیارێک دەربکەن.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەوان دەستبەرداری ڕوبەڕوبوونەوەی هێرشەکانی ئەو حزبانە نابن و بە توندترین شێوە وەڵامیان دەدەنەوە، داواش لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات مافی ڕوبەڕوبوونەوەى مەترسی بە تاران بدات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button