پارێزگاری سلێمانی: بەغداد بە650 دینار بەنزین دەنێرێت لێرە دەدرێت بە 690 دینار

لڤین:
پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، رۆژانە وەزارەتی نەوتی عێراق یەك ملیۆن و 80 هەزار لیتر بەنزین بۆ هەرێم دەنێرێت و ئەوەش رێژەیەكی كەم لە پێداویستی هەرێم پڕدەكاتەوە، بە 690 دینار دەدرێت بە هاوڵاتیان.
هەڤاڵ ئەبوبەكر بە رۆژنامەی سەباحی عێراقی راگەیاند، یەكەم كاروانی بەنزین كە لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقییەوە رەوانەی پارێزگاكەیان كراوە گەیشتووەتە دەستییان و لەگەڵ گەیشتنی بەنزینەكە بەسەر بەنزینخانەكاندا دابەشكراوە..
وتویەتیشی “بەنزینەكە بەغداد بە 650 دینار هەر لیترێك دەدات هەرێم بە بەڵام 690 دینار دەدرێت بە هاوڵاتیانی هەرێم”، دەشڵێت “ئەو 40 دینارەی دەچێتە سەری 20 دیناری بۆ كرێی گواستنەوەی بەنزینەكە و 20 دیناریش بۆ سوودی بەنزینخانەكانە.”
ئاماژەی بەوەکردووە، ناردنی ئەم بەنزینە بەشێكی كەم لە پێداویستی هەرێم پڕدەكاتەوە، چونكە هەرێم رۆژانە پێویستی بە شەش ملیۆن لیتر بەنزین هەیە، بەڵام بەغداد زیاتر لە ملیۆنێك لیتر دەنێرێت.
لهناو شاری سلێمانی و قهزاو ناحیهكان چهندین بهنزینخانه دیاریكراون بۆ دابهشكردنی ئهو بهنزینهی لهلایهن وهزارهتی نهوتی عێراقهوه رهوانهی ههرێمی كوردستان دهكرێتکە ئەمانەن:
وێستگەکانی ناوشاری سلێمانی
وێستگەی بامۆک
وێستگەی بەختیار
وێستگەی برایەتی
وێستگەی حەوایی
وێستگەی قەیوانی ۱
وێستگەی مژدە
وێستگەی های ماونت HM
وێستگەی هەڵەبجە گرووپ
وێستگەی ئازادی
وێستگەی سلێمانی نوێ
وێستگهكانی قهزا و ناحیهكان:
قەزای رانیە .وێستگەی رانیە ئۆیەڵ
قەزای قەڵادزێ. وێستگەی ئاکام
قەزای دهربەندیخان ویستگەی چیا
قەزای شارەزوور وێستگەی دەروازەی شار
قەزای پێنجون. وێستگەی ئاڵا
قەزای کەلار وێستگەکانی شێروان وبرایان
قەزای چوارتا وێستگەی تەگەران
ناحیەی بازیان. وێستگەی بازیان
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21