پەکەکە: دەوڵەتی تورک بە شێوەیەکی دڕندانە هەڤاڵمان یاسین بوڵوتی شەهیدکرد

لڤین:

کۆمیتەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەکەکە، هاوڕێمان یاسین بوڵوت “شوکری سەرحەد”، لە بەردەم ماڵەکەیدا لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بە شێوەیەکی دڕندانە شەهیدکرا، ئێمە بانگەوازیی بۆ خاوەنداریکردن لە یاسین بوڵوت دەکەین.

بۆ رای گشتی

“ڕێکخستنی کۆنترای دەوڵەتی تورک فاشیستی (میت) و کۆنتراکانی نۆکەری سەر بە میت، ماوەی دوو ڕۆژە لە شاری سلێمانی باشووری کوردستان هێرش دەکەنە سەر نیشتمانپەروەرانی باکوری کوردستان و هەڤاڵانمان. هاوڕێمان یاسین بولوت (شوکرو سەرحەد) بەرەبەیانی ئەمڕۆ (17.09.2021) لە بەردەم ماڵەکەی لە شاری سلێمانی ، بە شێوەیەکی دڕندانە شەهیدکرا. هاوڕێمان یاسین بولوت بەیانی ئەمڕۆ ماڵەکەی بەجێهێشت بۆ ئەوەی بچێتە نەخۆشخانە. لەم کاتەدا کۆنترایەکی تورک لە پشتەوە لێی نزیک بوویەوە، تەقەی لێکرد و شەهید بوو. ئەم کوشتارە دڕندانەیە نەک هەر هێرشکردنە سەر ئێمە، بەڵکو هێرشکردنە بۆ سەر هەموو خەڵکی باشوور و سەقامگیریی سلێمانی.

‘پلانی بۆداڕێژرابوو’

ڕۆژێک بەر لە ئەم کوشتارە دڕندانەیە، هەمان هێز لە شوێنی کارەکەی هێرشیان کردە سەر نیشتمانپەروەری کورد فەرهات بارش کۆندو کە پەنابەرێکی سیاسی باکوورە. ئەم دوو ڕووداوە بە دوای یەک نیشانی دەدات کە ئەردۆغانی فاشیست و میتی تورک بە شێوەیەکی پلان بۆ داڕێژراو دەستیان بە زنجیرەیەک کوشتار و کۆمەڵکوژی سیاسی کردووە. میتی تورک زۆر بە ئاسانی و ئازادانە تیرۆری دەوڵەت ئەنجام دەدات. بۆیە پێش هەموو شتێک پێویستە حکومەتی باشوور و بەرپرسانی هەرێمی سلێمانی دەستبەجێ راگەیەنراوی بەپەلە بڵاوبکەنەوە و ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر. ئەم هێرشە دڕندانەیە دژی گەلەکەمانە لە سلێمانی، دژی سەقامگیری و ئاسایشی ئەم شارەیە. ئەگەر دەوڵەتی تورکی فاشیست بتوانێت لە هەر پارچەیەکی کوردستان کۆمەڵکوژی ئەنجام بدات، ئەوە پێویستە ئێمەی کورد هەڵوێستێکی هاوبەشمان هەبێت و دەستبەجێ ڕێوشوێن بگرینە بەر. ئەگەر هیچ هەڵوێستێک بەرامبەر ئەو کوشتارانە نەبێت، ئەوا بکوژەکان دەستبەجێ دەستگیر نەکرێن و تەشهیر نەبن، ئەوا بکوژەکان لەوەوە هێزی زیاتر وەردەگرن.

بانگەوازی بۆ خەڵک و حزبەکان

ئێمە وەک تەڤگەری ئازادیخوازی کوردستان خاوەنداری لە یادەوەریەکانی هەڤاڵمان دەکەین کە ٤٠ ساڵە بۆ گەلی کورد خەبات دەکات و وڵامی دوژمن دەدەینەوە. هەڤاڵمان کە لە تەمەنی ٦٤ ساڵیدایە، ساڵانێکە بە دڵ و بە گیان کاری بۆ تێکۆشانی ئازادی لە کوردستان کردووە و بەو جۆرە بە شێوەیەکی شۆڕشگێڕانە کاری کردووە. هاوڕێمان یاسین بولوت (شوکرو سەرحەت) کە تەمەنیشی هەبوو و لەگەڵ ئەوەی کە نەخۆش بوو، رەنجێکی گەورەی داوە، بەم دواییانە بەهۆی نەخۆشیەکەیەوە چووەتە سلێمانی و لەوێ دەیویست چارەسەری بۆ بکرێت، بەڵام دەوڵەتی تورکیای فاشیست کە فەرمانی کوشتنی هەموو کوردێکی داوە، لە ناوەڕاستی شەقامدا هێرش دەکاتە سەری و شەهیدی دەکات. دەبێت گەلەکەمان خاوەنداری لە هەڤاڵ یاسین بوڵەت بکات کە شایەنی تێکۆشانەکەی بێت. پێش هەموو شتێک گەلی نیشتمانپەروەری ئێمە لە باشوور، داوا لە هەموو حزب و هاوڵاتیان دەکەین کە هەڵوێستی خۆیان نیشان بدەن و خاوەنداری لە شەهید یاسین بولوت بکەن و هەڵوێستیان هەبێت. ئێمە وەک تەڤگەری ئازادیخوازی کوردستان دەست لەم رووداوە هەڵناگرین و خاوەنداری لە یادەوەریەکانی هەڤاڵمان دەکەین.

کۆمیتەی پەیوەندییەکانی پ ک ک

١٧ی ئەیلول ٢٠٢١

بەڕێکردنی تەرمی ئەو بەرپرسەی پەکەکە کە ئەمڕۆ لە سلێمانی تیرۆرکرا.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button