سلێمانی: هاوڵاتیەک کوژرا

لڤین:
پەکەکە، هاوڕێمان یاسین بوڵوت “شوکری سەرحەد”، بەرپرسی كۆمیتەی شەهیدانی پەكەكە بووە.
بهرهبهیانی ئهمڕۆ ( ههینی ١٧ی ئهیلوولی ٢٠٢١ )، لەگەڕەكی چوار چرای شاری سلێمانی هاوڵاتیەكی باكوری كوردستان بەناوی ‘شوکری سەرحەد لە نزیك بنكەیەكی پۆلیس تیرۆركرا.
میدیاكانی نزیك پەكەكە بڵاویانكردەوە،”یاسین بولوت ناسراو بە ‘شوکری سەرحەد کە بەهۆی کێشەی تەندروستیی لە سلێمانی بوو، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریی میتی تورکەوە لە سلێمانی شەهید کرا”.
ئاماژە بەوەیشدراوە،” “یاسین بولوت” ئەندامی کۆمیتەی ماڵباتی شەهیدانی پەکەکە، کە بە ‘شوکری سەرحەد’ ناسراوە، ماوەیەکە، بەهۆی کێشەی تەندروستیی، هاتووەتە شاری سلێمانی، بەڵام سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە شوكری سەرحەد بەرپرسی كۆمیتەی شەهیدانی پەكەكە بووە، هێرشەکە لەلایەن دەزگای سیخوڕیی دەوڵەتی داگیرکەری تورک- میت،ـەوە ئەنجامدراوە”.
یاسین بولوت کێیە؟
یاسین بولوت ساڵی ١٩٥٧ لە شاری قەرسی باکووری کوردستان لەدایک بووە، ساڵی ١٩٧٨ پەکەکەی ناسیوە و لە کاتی کۆدەتاکەی ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠ـدا لە تورکیا دەستگیرکراوە و لە زیندانی ئامەد زیندانی کراوە، یاسین بولوت لەوێ لەگەڵ کادێران و پێشەنگانی پەکەکە، لەدژی کردەوە دڕندانەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک بەرخۆدانێکی مێژوویی نیشاندەدات و سەر ناچەمێنێت، ساڵێ ١٩٩١ سەربەست دەبێت و ڕوو لە چیا ئازادەکانی کوردستان دەکات، ماوەی ١٥ ساڵیشە وەک ئەندامی کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە لە باشووری کوردستان کاری کردووە.
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21