مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی هەواڵێکی سۆشیال میدیاکانى پارتی بەدرۆدەخاتەوە
لڤین:
مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی، میدیاکارانی یەکێتی ناترسن تا بەناوی خوازراوەوە راگەیەنراو بڵاوبکەنەوە ئه‌خلاق‌و ئیتیكى میدیاكارانى ئێمه‌ش له‌سه‌ر جنێو و به‌ئامانجگرتنى خه‌ڵك خۆى گه‌وره نەکردوە.
مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی رایگەیاند، ئەمڕۆ سۆشیال میدی نزیک لەپارتی هەواڵی دەستلەکارکێشانەوەی بەکۆمەڵی ژمارەیەک كادری راگه‌یاندنى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاوکردوەتەوە کە گوایە بەهۆی کێشە ناوخۆییەکانی حزبەکەیان وازیان هێناوە، “ئێمە سەرەڕای رەتکردنەوەی ئەو هەواڵە، دوپاتی دەکەینەوە کە ئه‌و هه‌واڵ‌و بوختانانه‌ى ماكینه سێبه‌رو فه‌یكه‌كانى پاراستنی پارتی، نیشانه‌ىە بۆ سه‌ركه‌وتنی حه‌تمی هاوپه‌یمانى کوردستان و بانگه‌شه‌ى سه‌نگینى یه‌كێتى”
مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، “لیستەکەی پاراستن درۆیە، په‌یجه فه‌یكه‌كانى پاراستن له‌هه‌ندێك په‌یجى فه‌یكى سۆشیال میدیا، هه‌واڵێكى فه‌یك و لیستێکی درۆینە بە ئیمزای درۆینە بڵاوکراوەتەوە گوایه ژماره‌یه‌ك كادری راگه‌یاندنى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و راگه‌یاندنى مه‌ڵبه‌نده‌كان ده‌ستیان له‌كاركێشاوه‌ته‌وه، له‌پاى ئه‌وه‌ى نه‌یانه‌ویستووه ببنه به‌شێك له ململانێ‌و ناكۆكى‌و جنێو بده‌ن”.
ئاماژە بەوەیشدراوە،” ئه‌و هه‌واڵ‌و بوختانانه‌ى ماكینه سێبه‌رو فه‌یكه‌كانى پاراستنی پارتی کە ھەر لە پەیجەکانی خۆیان بڵاوبوەتەوە، وه‌ك تاى هه‌ڵبژاردن له هه‌موو بانگه‌شه‌یه‌كدا په‌ناى بۆ ده‌به‌ن، نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه له سه‌ركه‌وتنی حه‌تمی هاوپه‌یمانى کوردستان و بانگه‌شه‌ى سه‌نگینى یه‌كێتى ده‌سڵه‌منه‌وه، ئه‌گه‌رنا هه‌موو كه‌س ده‌زانێ له‌و لیسته فه‌یكه ته‌نانه‌ت ناوى یه‌ك كه‌سیشی تێدا نیه رۆژێك له رۆژان له راگه‌یاندندا كاری كردبێت”.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی هاتوە،” میدیاکارانی یەکێتی ناترسن تا بەناوی خوازراوەوە راگەیەنراو بڵاوبکەنەوە و ئه‌خلاق‌و ئیتیكى میدیاكارانى ئێمه‌ش له‌سه‌ر جنێو و به‌ئامانجگرتنى خه‌ڵك خۆى گه‌وره نەکردوە”.
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21