خەبات: بۆ ڕێگریکردن لە هەموو زیادەڕەوییەک هێزەکان دەستکراوە کراون

لڤین:

پارێزگاری هەولێر، لیژنەی ئەمنیی هەولێر لەسەر شەڕی دوو بنەماڵەکەی قەزای خەبات و تەقەکردن لە هێزەکانی زێرەڤانی کۆبووەوە و لەمیانەی کۆبوونەوەکەشدا مەسرور بارزانی پەیوەندی کردووە، پارێزگای هەولێریش دەڵێت، هێزەکان دەستکراوە کراون بۆ ڕێگریکردن لە هەموو زیادەڕەوییەک. 

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ (پێنجشەممە ١٦ی ئەیلولی ٢٠٢١ ) لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “ئەمرۆ لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەولێر لەسەر چەند پرسێکی جیاواز کۆبووەوە و تیایدا چەند بڕیارێک دران”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ” لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا باس لە دیاردەی زیادەڕەوی کرا بۆسەر موڵکی گشتی و تایبەت و تیایدا بڕیاری پێویست لەوبارەیەوە درا و هەر لە کۆبوونەوەکەشدا، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت پەیوەندی کرد و لەوبارەیەوە چەند ڕێنمایی و فەرمانێکی پێداین بۆ ڕێگریکردن لە دیاردەی زیادەڕەوی و جێبەجێکردنی یاسا بەسەر هەموواندا بە یەکسانی”.

باسی لەوەشکرد، “لەمڕۆ بەدواوە بەهیچ جۆرێک ڕێگە بە زیادەڕەوی نادرێت بۆسەر موڵکی و گشتی و بەهەموو شێوەیەک ڕێگری لەو کەسانە دەکەن کە زیادەڕەوی دەکەن”.

پارێزگاری هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، “بەداخەوە شەوی ڕابردوو لە ناحیەی ڕزگاریی سنوری قەزای خەبات، کاتێک هێزێکی دژە زیادەڕەوی چون بۆ ڕێگریکردن لە زیادەڕەوی، بەڵام هێرشیان کراوەتەسەر و لە ئەنجامدا پێشمەرگەیەکی زێرەڤانی زۆر بە سەختی برینداربووە و گورچیلەیەکی لەدەستداوە و نەشتەرگەرییەکی گەورەی بۆ کراوە، ئێستاش تەندروستیی جێگیر نییە”.

جەختیشیکردەوە، “لیژنەی ئەمنی هەموو هێزەکانی دەستکراوە کردووە ڕووبەڕووی هەموو ئەو کەسانە ببنەوە کە زیادەڕەوی دەکەن و دەستبەجێ دەستگیریان بکەن و ڕووبەڕووی یاسایان بکەنەوە”.

ئومێد خۆشناو، دەربارەی شەڕەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی قەزای خەبات، باسی لەوەکرد، “هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس ڕاسپێردراون کە ڕێگری لە تەشەنەسەندنی زیاتری گرژییەکە بکەن و ئەو شەڕەش شەڕی دوو عەشیرەت نییە وەک باس دەکرێت، بەڵکو شەڕی دوو ماڵە”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button