پارێزگاری هەولێر: ئەو کەسانەی پێشمەرگەکانی زێرەڤانیان بریندار کرد دەستگیر دەکرێن

لڤین:
دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ دوو پێشمەرگەی هێزەکانی زێرەڤانی لەلایەن هاوڵاتیانەوە لە کاتی رووخاندنی زیادەڕۆیی بریندار کران پارێزگری هەولێر دەڵێت هێرشکارەکان دەستگیردەکرێن.
بەیانی ئەمڕۆ هێزێکی زێرەڤانی لە ناحیەی رزگاری لە کاتی هەوڵدانیان بۆ روخاندنی خانوی زیادەڕۆ لەلایەن هاوڵاتیانەوە هێرشیان دەکرێتە سەر و ئەفسەرێک و پێشمەرگەیەک بریندار دەکرێن.
ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر، له‌نه‌خۆشخانه‌ى ئیمرجنسى هەولێر سه‌ردانى ئه‌و دوو پێشمه‌رگه‌یه‌ى كرد و كارگێڕى نه‌خۆشخانه و پزیشكانى ڕاسپارد چی پێویسته بۆ چاره‌سه‌ركردنییان بكرێت و هیوای سەلامەتی و زووچاکبوونەوەی بۆخواستن و ئامادەیی هەر هاوکاری و ئاسانکارییەکی بۆ چارەسەرکردنیان نیشاندا.
بە گوێرەی راگەیەندراوی پارێزگای هەولێر ئەو دوو پێشمەرگەیە “له ئه‌نجامى ته‌قه‌كردن” بریندار بوون كه برینى یەکێکیان سه‌خسته.
پارێزگارى هه‌ولێر ڕایگه‌یاند “ئه‌و تاوانبارانه‌ى ئه‌و تاوانه‌یان به‌رامبه‌ر به‌و پێشمه‌رگانه‌ى هێزه‌كانى زێره‌ڤانى ئه‌نجامداوه له‌زوترین كاتدا ده‌ستگیرده‌كرێن و به‌سزایى یاسایى خۆیان ده‌گه‌ن”.
وتیشی: ئه‌وه‌ى ئه‌نجامیانداوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مایه‌ى قه‌بوڵكردن نییه و به‌بڕیارى و فه‌رمانى جه‌نابى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕێگه به‌هیچ كه‌س و لایه‌نێك نادرێت زێده‌ڕۆیی له‌سه‌ر موڵكى گشتیى و حكومى بكات، ئه‌وه‌ى كراوه تاوانێكى گه‌وره‌یه و ده‌بێت بكه‌رانى به‌سزایى یاسایى خۆیان بگه‌ن.