تورکیا دوو پەرلەمانتاری نەرویج بە ئەندامی پەکەکە دەناسێنێت

لڤین:

کەناڵی تەرەتەی تورکی دوو پەرلەمانتاری کوردی نەرویجی وەک ئەندامی پەکەکە دەناسێنێت و دەڵێت ئەو دوو کەسە لە دوو پارتی جیاوازەوە چونەتە پەرلەمان.

دوای ئەوەی سەحەر ئایدار و مانی حسێنی، بە ئەندامی پەرلەمانی نەرویج هەڵبژێردران، کەناڵی تەرەتەی سەر نە حکومەتی تورکیا دەڵێت “دوو ئەندامی پێکهاتەی ئەوروپایی پەکەکە چوونەتە ناو پەرلەمانی نەرویجەوە ئەو دوو ئەندامەی پەکەکە لە ڕێکخراوەکەدا چالاکن ناسراون”.

سەحەر ئایداری تەمەد 32 ساڵان کە خەڵکی باکوری کوردستانە و لە ئۆسلۆی پایتەیختی نەرویج هەڵبژێردراوە و سەرۆکی لقی گەنجانی پارتی سوورە تۆمەتباری کردووە بەوەی لە رێی رێکخراوەکانەوە هاوکاری پەکەکەی کردووە.

مانی حسێنی 33 ساڵ لە شاری قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان لە دایک بووە وەک کەناڵەکەی حکومەتی تورکیا وتویەتی پێشتر لە لەگەڵ خێزانەکەی لە سوید دەژیا، لە پارتی کرێکارانەوە چووەتە ناو پەرلەمانەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button