باندێکی حەوت کەسی لە سلێمانی دەستگیرکران

لڤین:

ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، دوو باندى ساختەکار و دزینى شوێنەوار دەستگیرکراون و دەستیشگیرا بەسەر چەندین ئامێر و دراوى ساختەدا .

بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى سلێمانى بڵاویکردەوە، بەسەرپەرشتى و ڕێنمایی دەزگاى ئاسایشى هەرێم، توانیان لە ڕۆژى ٢٠٢١/٨/٢٩ لە چەند چالاکیەکدا حەوت تۆمەتبارى دوو باندى دزینى شوێنەوار و مامەڵەکردن بەدراوى ساختەوە دەستگیربکەن.

ئاسایش روونیکردووەتەوە، تۆمەتباران لەکاتى گەڕان بۆ شوێنەوارە دێرینەکان لە ناوچەى شارباژێر و قەرەداغ و کاتى مامەڵەکردن بە دراوى ساختەوە دەستگیرکراوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە “دەستگیراوە بەسەر بڕى ( ٧٠٦٠٠ ) دۆلارى ساختە لە جۆرى (٥٠) دۆلارى ئەمریکى و یەک ئۆتۆمبیل و یەک موەلیدە و چەندین ئامێرى هەڵکۆڵیندا، سەرجەم تۆمەتباران بە پێی ماددەکانى ( ٢٨١ و ٥٩ ) لەیاساى سزادانى عێراقى ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەکەیسەکانیان بەردەوامە “.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button