بەهۆی کڕینی کارتی دەنگدان کاندیدێک دوورخرایەوە

لڤین:

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە بە هۆی کڕینەوەی کارتی دەنگدان کاندیدێکیان لە هەڵبژاردنەکان دوورخستووەتەوە.

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، “کاندیدێکمان کشاندۆتەوە کە کارتی دەنگدەرانی کڕیوە” ئەو کاندیدە لە کوتلەی عەزمە.

کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەکردوووە “بە بڕیاری ئەنجومەنی باڵای کۆمسیاران، بڕیاردرا بە کشانەوەی کاندیدبوونی ئەشواق فەهد عەبود غورەیری”.

بە وتەی کۆمسیۆن “کشانەوەی ئەو کاندیدە بەهۆی مامەڵەکردنی بووە بە کارتی دەنگدانەوە و کڕیوونی”، ئاماژەی بەوەشکردووە ” بڕیارەکە شایەنی تانە لێدانە لە دادگا”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button