ماوەی لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تەکسی درێژ دەکرێتەوە

لڤین:

وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ لە هەوڵی دریژکردنەوەی ماوەی لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تەکسیدان.

وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشكرای كردووە “لەمیانەی پێشوازیکردنی لە نوێنەری سەندیکای کرێکاران و شۆفێرانی تەکسی، ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندن جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ماوەی لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تەکسی دریژدەکرێتەوە و بۆ ئەو بابەتە لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ لەسەر هێڵن”.

وەزیری گواستنەوە و گەیاندن داوای لە شۆفێرانی تاکسی کردووە کە پابەندبن بە لێدانی لۆگۆ و کارتی زانیاری تەکسی بۆ ئەوەی دووچاری سزای یاسایی نەبن.

پیشتر بڕیاربوو کە ناوەڕاستی ئەمساڵدا دوا وەدە بێت بۆ لێدانی لۆگۆ و کەزگە بەڵام دتوار ماوەکە درێژکرایەوە وە رۆژی ١ی١١ی ٢٠٢١ ئەوەش راگەیەندرا کە سزای پابەندنەبوون بڕی ٥٠٠ هەزار دینار دەبێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button