نێچیرڤان بارزانی: هەرێمی کوردستان ئامادەیە کێشەکانی لەگەڵ بەغداد چارەسەر بکات

لڤین:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هەرێمی کوردستان ئاماده‌یه هه‌موو كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی عێراق به دیالۆگ و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور چاره‌سه‌ر بكات.
نێچیرڤان بارزانی له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ژمارەیەک لە په‌رله‌مانتارانی بەریتانیا کە دوێنێ ئەنجامیدا، وتویەتی: هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌میشه به فاكته‌ری ئارامی و سه‌قامگیری ده‌مێنێته‌وه و ئاماده‌یه هه‌مو كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی عێراق به دیالۆگ و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور چاره‌سه‌ر بكات.
بە گوێرەی راگەیەندراوی کۆبونەوەکە سەرۆکی هەرێم لەو دیدارەدا سوپاسی پشتگیریی گروپی په‌رله‌مانتارانی بەریتانیای بۆ دۆستایه‌تیی كوردستان و حكومه‌تی به‌ریتانیای کردووە.