نوێترین زانیاری سەبارەت بۆ کۆکردنەوەی هێزێکی زۆر لەلایەن هۆزێک لە خەبات

لڤین:

لە قەزاى خەبات کەسوکارى ئەو خێزانەى کە سێ کەسیان لێکوژرا هێزیان کۆکردۆتەوە و هەڕەشەى تۆڵەکردنەوە دەکەن.

رۆژى ١١ى ئەم مانگە، لە قەزای خەباتی هەولێر شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەدا دروستبوو و بەهۆیەوە سێ کەس کوژراون ( باوک و دوو کوڕ ) و چواری دیکەش بریندارن بوون کە دوانیان کوڕی ئەو پیاوە کوژراوە بوو.

کێشەکە لەسەر بابەتێکی سادە بووە، کە لایەنێکیان فرۆشگای مۆبایلی هەیە و لایەنی بەرامبەریش دوکانی خواردنی خێرای هەیە، تیایدا یەکێک لە بکوژەکان چووەتە لای خواردنی خێراکە و دواتریش، دەمەقاڵە درووست بووە و ئەو رووداوەی لێ کەوتووەتەوە.

بەگوێرەى چەند ڤیدیۆیەک و وێنەیەک کە بڵاو بووەتەوە لە قەزاى خەبات کەسوکارى ئەو خێزانەى کە سێ کەسیان لێکوژرا هێزیان کۆکردۆتەوە و هەڕەشەى تۆڵەکردنەوە دەکەنەوە لە ئێستادا چاوەڕێی بەر بڕیارێکن کەلەلایەن سەرۆکى هۆزەکەیانەوە دەربکرێت بۆ تۆڵەکردنەوە.

بەپێی لێدوانی ئەندامانی هۆزەکە هێزە ئەمنییەکانى زێرەڤانى بەوە تۆمەتبار دەکەن کە پارێزگارى لەو خێزانە دەکەن کە سێ کەسى هۆزى گۆرانیان کوشتووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button