لە بارەى دابەزینی نرخى بەنزین لە هەرێم رونکردنەوە دەدرێت

لڤین:

وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئەو بڕە بەنزینەکەى حکومەتى عێراق دەینێرێت نابێتەهۆى دابەزینى نرخى بەنزین لەبازاڕەکاندا.

جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،” ئەو بەنزینەى کە حکومەتى عێراق دەینێرێت بڕەکەى یەک ملیۆن و (80) هەزار لیترە بۆ هەر رۆژێک و لیترى بە (650) دینار پێمان دەدات، بۆ هەر لیترێکیش (40) دینارى دەچێتە سەر کە (20) دیناریان بۆ خاوەنى بەنزینخانەکەیە و (20) دیناریش بۆ کرێى گواستنەوەیە”.

لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا ئاشکرای کرد،” هاتنى ئەو بڕە بەنزینە ناتوانێت کۆنترۆڵى نرخى بەنزین بکات لە بازاڕەکاندا، چونکە هەرێمى کوردستان رۆژانە پێویستى بە شەش ملیۆن لیتر بەنزین هەیە”.

ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد،” لەسەر ئاستى پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان لیژنە پێکدەهێنرێت بۆ بەدواداچوانى نرخ و کوالیتى بەنزین”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button