وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری دەدات لە ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان

لڤین:
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئازادی ڕادەربڕین لەهەرێمی کوردستان لە ژێر هەڕەشەدایە، ئەو رۆژنامەنوسو چالاکوانانەی لەهەرێمی کوردستان ڕەخنەیان لەدەسەڵات گرتووەو بەشداری خۆپیشاندانەکانیان کردووە، روبەڕوی هەڕەشەو دەستدرێژی بونەتەوە.
ئەمڕۆ ( سێشەممە،١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ) وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەراپۆرتی ساڵانەی خۆیدا تایبەت بەمافەکانی مرۆڤ راپۆرتێكی تایبەتی بەرەوشی مافەکانی مرۆڤ لەعێراقو هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، راپۆرتەکە بەهەر سێ زمانەکانی کوردی، ئینگلیزیو عەرەبیو لەچوارچێوەی 59 لاپەڕەدا، تەواوی بۆچونەکانی حکومەتی ئەمریکای لەسەر رەوشی مافی مرۆڤ لەعێراقو هەرێم خستەڕو.
لهبهشێكیدا ڕاپۆرتهكهدا هاتووە، ئازادی رادەربڕین لەژێر هەڕەشەدایەو، “سەرکردە باڵاکانی حکومەتی هەرێم لەروی سیاسییەوە کاریگەریان هەبووە لەسەر کەیسە هەستیارەکان لە ئەنجومەنی دادوەریی”.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەوەشی خستووەتەڕو،” هەرچەندە ئەنجومەنی دادوەری کوردستان لەروی یاسایی، دارایی و کارگێڕییەوە سەربەخۆیە لەوەزارەتی داد حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام سەرکردە باڵاکانی حکومەتی هەریمی کوردستان کاریگەرییان هەبووە لەسەر کەیسە هەستیارەکان لەرووی سیاسیەوە”.
بەگوێرەی راپۆرتەکە، لەمانگی ئابی ساڵی رابردودا رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لەراپۆرتێکی تایبەتدا ئاشكرایکرد، کە “ئەندامانی چەکداریی ئاسایشی حکومەتی هەرێمی کوردستان چونەتە سەر ماڵی مامۆستاو چالاکوان (بەدەل عەبدالقادر ابوبکر) لەشاری دهۆک و بەبێ فەرمان دەستگیریانکردووە”، ئەوەش هاتووە، “یاسا رێگادەدات بەئازادکردن بەکەفالەتی کەسیی بۆ دەستگیرکراوان، بەڵام ئاسایش رێگا نادات”.
لەبارەی دۆخی زیاندانیانیشەوە، راپۆرتەکە ئەوەی خستوەتەڕو،” دۆخی زیندانیان لەهەرێمی کوردستان لەئاستێکی خراپدایەو زیادبونی ژمارەی بەندکراوان بەرزترە لەتوانای دیاریکراو لەهەر شەش بنکەکانی چاکسازی لەهەرێمی کوردستان”.
بەپێی زانیاری راپۆرتەکە،” هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی ناتەبا لێبوردن و جێبەجێکردنی حکومەکانی یاسای تاوانیان پەیڕەوکردووە، لەمانگی ئابیشدا هێزەکانی ئاسایش ٥٠ چالاکوانو رۆژنامەنوسیان دەستگیرکردووە کە بەپێی وتەی چاودێران ئەو دەستگیرکردنانە نایاسایی بوون”.
بە پێی زانیاری راپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا،” ئەو رۆژنامەنووس و چالاکوانانەی لە هەرێمی کوردستان ڕەخنەیان لەدەسەڵاتگرتووەو بەشداری خۆپیشاندانەکانیان کردووەو روبەڕوی هەڕەشەو دەستدرێژی بونەتەوەو هەندێکجاریش سانسۆرەکانی حکومەت بوونەتە هۆی دەستوەردان لەکارەکانی راگەیاندن و سنوردارکردنی دەست گەیشتن بەزانیارییە گشتیەکان”.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە،” یاسای رۆژنامەگەری لە هەرێمی کوردستان و عێراق رێگای نەداوە بەداخستنی کەناڵەکانی راگەیاندن، بەڵام لە هەرێمی کوردستان کەناڵە ئەهلی و ئۆپۆزسیۆنەکان روبەڕوی داخستن بوونەتەوە”.
لەبارەی ئازادی رۆژنامەگەری و میدیاشەوە، راپۆرتەکە ئاماژەی بەوەکردووە،” یاسای رۆژنامەوانی لە هەرێمی کوردستان دەسەڵاتی نەداوە بە حکومەتی هەرێم بۆ داخستنی کەناڵەکانی راگەیاندن، بەڵام لەمانگی حکومەتی هەرێم ئۆفیسی رادیۆ و تەلەفزیۆنی (NRT) داخست بەهۆی روماڵی کەناڵەکە بۆ خۆپیشاندانەکان”.
راپۆرتهكهی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لهكاتێكدایه كه ههر ئهمڕۆ دادگای دهۆك لهسهر دو كهیسی جیاواز كه یهكێكیان تایبهت بو بهئهنجامدانی خۆپیشاندان بۆ داواكردنی موچه، سزای ساڵێك زیندانیكردنی بهسهر ڕۆژنامهنوس ئومێد بهرۆشكیدا سهپاند.
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21