ڤاكسینی ئەسترازێنكا لەسەر منداڵان تاقیدەكرێتەوە

بە گوێرەی هەواڵێكی بی بی سی ڤاكسینی هاوبەشی نێوان ئۆكسفۆرد و ئەسترازینكا، لە ئیٍتادا سەرقاڵی تاقیكردنەوەی ڤاكسینەكەیانن لەسەر منداڵان.
لە یەكەم تاقیكردنەوەیاندا لەسەر منداڵان بڕیاریانداوە 300 منداڵ وەك خۆبەش وەربگرن بۆ ئەوەی كوتانیان لەسەر تاقی بكرێتەوە، بۆ ئەوەش كۆمپانیاكە داوای كردووە لە چەند ناوەندێكی خۆ تۆمار كردن منداڵەكان تۆمار بكرێت.
بەگوێریە پلانی كۆمپانیاكە لەو ژمارەیە كە ئامادە دەكرێن بۆ تاقیكردنەوەی ڤاكسینەكە 240یان وەریدەگرن و 60یشیانبە شێوەیەكی هەڕەمەكی ڤاكسینەكەیان پێنادرێت و تەنها دەرزیەكی ئاسایین لێدەدرێت.
ئەو كەسانەی كە وەك خۆبەخش خۆیان تۆمار دەكەن پێویستیە وەڵامی ژمارەیەك پرسیاری ئامادەكراو بدەنەوە، بەڵام ئەوانەشی كە ڤاكسینەكەیان پێدەدرێت تەنها بۆ ئەو كەسانە دەبێت كە تەمەنیان لە نێوان 12 بۆ 17 ساڵدایە.
ئەندرو پۆلارد، پرۆفیسۆری هەوكردنی منداڵبوون و بەرگری لەمنداڵدان و سەرۆكی لێكۆڵینەوە لەدامەراوەی ڤاكسینی ئۆكسفۆرد ئاماژەی بەوەدا كە زۆربەی منداڵان تا ڕادەیەك لەلایەن كۆرۆناوە كاریگەریان لەسەر دروست نەبووە، بەڵام گرنگە كە سەلامەتی و وەڵامی بەرگری بۆ ڤاكسینی منداڵ و گەنج دروست بكەین چونكە هەندێك منداڵ لەوانەیە سود لە كوتان وەربگرن .

سەرەتای ئەم هەفتەیە شالیار جێگری بەرپرسی پزیشكی ئینگلتەرا پرۆفیسۆر جۆناسان ڤان – تام بە ( ITV News ) ی ڕاگەیاند چەندین تاقیكردنەوە لە كاردان بۆ پەرەپێدانی كوتانەكان كە سەلامەت و كاریگەرن لە منداڵاندا ، گوتی دەكرێت تا كۆتایی ساڵ هەندێك كوتانی مۆڵەتپێدراوی منداڵان هەبێت .



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button