بە فەرمی سۆران کرایە ئیدارەی سەربەخۆ

لڤین:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵگورد نەجیب عوسمان قائیمقامی ئێستای سۆرانی وەک سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆارن دیاریکرد.

مەسرور بارزانی، بە فەرمانێک قائیمقامی ئێستای سۆرانی وەک سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆارن دەستنیشان کرد و بەوەش هەرێمی کوردستان ئیدارەیەکی سەربەخۆی دیکەی بە فەرمی زیاد کرد.

ئیدارەى سەربەخۆی سۆزان پێکدێت لە قەزاکانى سۆران، چۆمان، رواندز، مێرگەسۆر، هەر چوار قەزاکەش (13) ناحیە لەخۆ دەگرن.

ژمارەى دانیشتوانى نزیکەى (350) هەزار کەسە، روبەرەکەشى پێنج هەزار و (473) کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، تائێستا بڕیار لەسەر کردنەوەى بەرێوەبەرایەتیە گشتییەکانى پەروەردە، تەندروستى ، کشتوکاڵ و شارەوانییەکان دراوە.

ئەوەش دوای ئەوەهات کە لە کۆتایى مانگى تەمموزدا حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیاریدا هەریەک لە قەزاکانى سۆران لە پارێزگاى هەولێر و زاخۆ لە پارێزگاى دهۆک بکرێنە ئیدارەی سەربەخۆ.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button