تا کۆتایی ئەم مانگە هەڵگرتنی ڤیزای ئێران و عێراق کاری پێ ناکرێت

لڤین:

وتەبێژی دامەزراوەی فڕۆکەوانیی ئێران رایگەیاند، تا تەواوبوونی ڕێوڕەسمی چلەی ئیمام حسێن بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزا جێبەجێناکرێت.

محەمەد زەبیح، ڕایگەیاند: بەپێی ئەو ڕێنماییانەی لە وەزارەتی دەرەوە وەرمانگرتووە، تا تەواوبوونی ڕێوڕەسمی چلەی ئیمام حسێن بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزا جێبەجێناکرێت.

چلەی ماتەمینی ئیمام حسێن هەموو ساڵێک لەلایەن پەیڕەوکارانی مەزهی شیعەوە یاددەکرێتەوە و ئەمساڵ یادەکە دەکەوێتە 27ی ئەم مانگەوە.

وتەبێژی دامەزراوەی فڕۆکەوانیی ئێران ئاشكرایکردووە، لە دوای 27ی ئەم مانگەوە بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزا جێبەجێ دەکرێت، هەر گەشتیارێکی ئاینی کە لە ئێرانەوە بیەوێت بۆ یادی چلە بچێتە خاکی عێراقەوە پێویستە ڤیزای پێبێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button