لەمانگی حوزەیراندا ٥٥٪ داهاتی نەوتی هەرێم بۆ کۆمپانیاکان بووە

لڤین:

ڕێکخراوت ڕوونبین بۆ شەفافیەت لە پرۆسەکانی نەوت، حکومەتی هەرێم لەمانگی حوزەیراندا رۆژانە بڕی ٤٢٨ هەزار بەرمیلی لەڕیگەی بۆرییەوە هەناردەی بەندەری جیهان کردوە، ڕۆژانەیش بڕی ٢٥ هەزارە بەرمیلی داوە بە پاڵاوگەی کار بۆ پاڵاوتن.

ڕێکخراوت ڕوونبین بۆ شەفافیەت لە پرۆسەکانی نەوت (روونبین) لە تازەترین ڕاپۆرتیدا ڕایگەیاندوە،” مانگانە بە پێی ئەو داتایانەی لە بەردەستیدایە  ئەوبڕە پارانەی بەشێک لە کۆمپانیاکانی بەرهەم هێنی نەوت  لە حکومەتی هەڕیم وەریان گرتووە بڵاو دەکاتەوە”.

لەم ڕاپۆرتەدا کۆی ئەوپارەیەی لە حەوت کێڵگە لە کۆی ٩ کێڵگەی وەبەرهێنی نەوتی هەڕێم کە  لەلایەن ١١ کۆمپانیاوە وەرگیراوە لە مانگی حوزەیراندا ٢٠٢١ دا  کە ٥٥٪ ی هەموو بەرهەمی نەوتی هەرێم پێک دەهێنن بریتی بووە لە ٢١٨ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلار.

بەپێی ئەو داتایانەی دەست روونبین کەوتووە لەمانگی حوزەیراندا رۆژانە بڕی ٤٢٨ هەزار بەرمیلی لەڕیگەی بۆرییەوە هەناردەی بەندەری جیهان کراوە،هەروەها وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەڵێت ڕۆژانە بڕی ٢٥ هەزارە بەرمیل دەدات بە پاڵاوگەی کار بۆ پاڵاوتن بەو پێیە بەرهەمی رۆژانە دەکاتە ٤٥٢ هەزار و ٦١٦ بەرمیل بووە.

ڕاپۆرتەکە داتاو زانیاری وردی تیەیە لەسەر تێچوی بەرهەمهێنانی نەوت و نوێترین زانیاری لەسەر ئاستی بەرهەمی کێڵگە نەوتییەکان.

دەقی ڕاپۆرتەکەی ڕوونبین:

شایستەی-دارایی-کۆمپانیا-نەوتییەکان-مانگی-حوزەیران-٢٠٢١

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button