ئێران داوای چەککردنی هێزە رۆژهەڵاتیەکان لە کازمی دەکات

لڤین:

سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ئێران،  داوای سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد، حزبەکانی ڕۆژهەڵات چەکبکرێن و لە خاکی هەرێمی کوردستان دەربکرێن.

عەلی شەمخانیی، لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیرانی عێراق، داوای ئەوەی کردووە، کە بەپەلە حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە خاکی هەرێمی کوردستان بکرێنە دەرەوە.

سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران،  بە کازمی وتووە، جموجۆڵی نەیارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەیە و مایەی نیگەرانییە. ئەمەش دەبێتە هۆی تێکدانی ئاسایشی سنورەکانی نێوان هەردوو وڵاتەکە.

جەختیکردوەتەوە “دەبێت ئەو گرووپانە چەک بکرێن، بەپەلەش لە خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق بکرێنەدەرەوە،لە بەر ئەوەی ئەو گروپانە لە چوارچێوەی پلانەکانی ئەمەریکادا، دژی ئێران جمۆجۆڵ و چالاکیی ئەنجام دەدەن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button