حکومەتى هەرێم کارى رۆژنامەنوسى رێکدەخاتەوە

لڤین:

وتەبێژى حکومەتى هەرێمی کوردستان، سەرقاڵى دەرکردنى رێنمایی یاساى مافى بەدەستهێنانى زانیارین بۆ رێکخستنەوەى کارى میدیایی.

جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ( یەکشەممە، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ )  له‌ لێدوانێکی میدیاییدا له‌ هه‌ولێر، ڕایگەیاند،” كاری رۆژنامه‌وانی له‌ڕووی چاودێرییه‌وه‌، نابێت هیچ سانسۆرێكی سیاسی له‌سه‌ربێت، به‌ڵام مه‌رجداره‌ به‌ چاودێری و سانسۆری یاسایی”.

لەبەشێکی تری لێدوانەکەیدا وتی،” سه‌رقاڵی ده‌ركردنی رێنمایی یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیارین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت ئه‌و یاسایه‌ بچێته‌ بواری جێبه‌جێكردنەوە”.

باسى لەوەشکرد، ئەو پرۆسەیە په‌یوه‌سته‌ به‌ ژماره‌یه‌ك رێكار و بڕیار، كه‌ به‌ مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه‌ی هه‌یكه‌لیه‌ت و میلاكاتی وه‌زاره‌ته‌كان ده‌ركراون.

جێگەی ئاماژە پێدانە، یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاریی ساڵی 2013 لەلایەن پەرلەمانەوە دەرکرا کە تایبەتە بە دەستبەرکردنى مافى دەستگەیشتن بە زانیاریی لەلایەن رۆژنامەنوسانەوە، بەڵام تا ئێستا رێنمایی تایبەت بە جیبەجێکردنى دەرنەکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button