سەربازێکی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژرا

لڤین:

وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی گەریلاکانی پەکەکە سەربازێکی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژرا و سەربازێکی دیکەش برینداربووە.

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی هێرشێکی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لەناوچەی ئۆپراسیۆنی چنگی هەورە تریشقە، سەربازێک بەناوی عومەر فاروق هەردە کوژرا و سەربازێکی دیکەش برینداربووە.

هاوکات هەر ئەمڕۆش سوپای تورکیا گوندی بانکێیان لە ناحیەی باتیفای سەر بە قەزای زاخۆ بۆردومانکرد، بەڵام زیانی گیانی لێنەکەوتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button