کازمی گەیشتە تاران

لڤین:
سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە سەردانێک گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسە گەورەکانی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە ئەمڕۆ یەکشەممە، مستەفا کازمی بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵا گەیشتووەتە تاران.
کازمی بەرلەوەی بەرەو ئێران بەڕێ بکەوێت رایگەیاندبوو، ئامانج لە سەردانەکەی بۆ ئێران، پتەوتر کردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و کردنەوەی ئاسۆی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵاتەیە لە سەرجەم بوارەکاندا.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە کە سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ تاران بە مەبەستی تاوتوێکردنی ژمارەیەک دۆسیەی گرنگ لەوانە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە، لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسە گەورەکانی ئێران کۆدەبێتەوە.