کەجەکە: لە عەفرین زمانی کوردی قەدەغە کراوە

لڤین:

کۆمیتەی پەروەردەی کۆما جڤاێن کوردستان ڕایگەیاند، لە عەفرین زمانی کوردییان لە پرۆگرامی پەروەردەدا بەلاوە ناوە و لە جیی زمانی دایک تورکی و عرەبی دەخوێندرێت.

ئەمڕۆ کۆمیتەی پەروەردەی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) ڕاگەیەندراوێکی لەسەر قەدەغەکردنی زمانی کوردی لە عەفرین بڵاو کردەوە و دەڵێت “داگیرکەران لە پێش چاوی جیهان، زمانی تورکی و عەرەبی بەسەر ڕۆڵەکانی کورد لە عەفرین دەسەپێنن و سەرەڕای ئەو کۆمەڵکوژییە جەستەییانەی کە ئەنجامی  دەدەن”.

کەجەکە وتوشیەتی: بەم ڕێبازە توندانە دەیانەوێت سیاسەتی پاکتاوی کوڵتووریش بەڕێوەببەن، بێگومان گەلەکەمان ئەو زوڵمە قبوڵ ناکات و لەبەرامبەر هەموو چەشنە کۆمەڵکوژییەکی جەستەیی و کولتووریدا بەرخۆدان دەکات.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button