ئه‌و 57 په‌نابه‌ره‌ كورده‌ی له‌ توركیاوه‌ دیپۆرتی سووریا كرابوون، سبه‌ی ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌ بۆ هه‌رێم

لڤین:

میدیاکانی پارتی، به‌ هاوكاری نووسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی ‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ٥٧ په‌نابه‌ره‌ كورده‌ی له‌ توركیاوه‌ دیپۆرتی سووریا كرابوون، سبه‌ی ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان.

لە هەواڵێکدا کە ئەمشەو ( ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ) میدیاکانی نزیک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڵاویان کردوەتەوە ڕایانگەیاندوە،” سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ دۆسیه‌ی ئه‌و په‌نابه‌ره‌ كوردانەی له‌ توركیاوه‌ دیپۆرتی سووریا كرابوون، ڕایگەیاندوە نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر هێڵ بووه‌ بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌ و سه‌ره‌نجام توانراوه‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت و ئه‌و په‌نابه‌ره‌ كوردانه‌ بگه‌ڕێندرێنه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان”.

ئاماژە بەوەیشدراوە،ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ روونیكرده‌وه‌تەوە،” فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێكاری پێویستی گرتووه‌ته‌ به‌ر و هه‌وڵه‌كانی چڕ كردووه‌ته‌وه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌”.

جێگەی ئاماژە پێدانە، په‌نابه‌ره‌كان ژماره‌یان ٥٧ كه‌سه‌ و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن و دوای ئه‌وه‌ی له‌ توركیا ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، به‌ هۆی ئه‌وه‌ی وتویانه‌ له‌ سووریاوه‌ رایانكردووه‌، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ئه‌وانیان دیپۆرتی سووریا كردبوویه‌وه‌.

په‌نابه‌ره‌كان له‌ كه‌مپی “ئیوا – شبیبی”ی ناوچه‌ی ئه‌عزازی سه‌ر به‌ پارێزگای حه‌له‌ب له‌ باكووری سووریا و هاوسنووری توركیا ده‌ستبه‌سه‌ر كراوون، له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و گرووپ و ملیشیا چه‌كدارانه‌ن، كه‌ لایه‌نگری توركیان و ئیداره‌ی ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button