پلەی زیاتر لە ٢هەزار پێشمەرگە بەرزکرایەوە

لڤین:

شوان بەرزنجی ڕۆژنامە نوسی نزیک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ڕایگەیاندوە،” بە پێی نووسراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە کە لە ( ٢ی ٩ی ٢٠٢١ ) دەرچووە و کۆپیەکی دەستم کەوتووە، بڕیاردراوە بە بەرزکردنەوەی پلەی ( ٢ هەزار و ٢٨٨ ) پێشمەرگەی سەر بە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان ، پێشمەرگەی ئاسایی و پلەدار دەگرێتەوە”.

ئاماژەی بەوەیشدواە،” پلەبەرزکردنەوەی ئەو پێشمەرگانە تایبەتە بە خشتەی ( ئەیلولی ٢٠٢٠ ) و بەپێی بڕوانامە و خزمەتیان پلەکانیان بەرزکراوەتەوە و مووچەشیان زیاد دەبێ”.

هەروەها نوسیویشیەتی،” بە پێی زانیارییەکانم پارەی پلەبەرزکردنەوەی ئەو پێشمەرگانە له مووچەی مانگی 8یان 9 خەرج دەکرێ، ئەو نووسراوە پێشمەرگەکانی یەکەی ( ٧٠ و ٨٠ )ـی پێشمەرگە ناگرێتەوە”.

لە کۆتایدا ڕایگەیاندوە،” پێشووتر بە نووسراوێک لە مانگی ( ٦ی ٢٠٢١ ) بڕیاردرا بە بەرزکردنەوەی پلەی ( ٥هەزار و ٩٩٥ ) پلەدار و پێشمەرگەی سەر بە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان،پلەبەرزکردنەوەی ئەو پێشمەرگانەش تایبەت بووبە خشتەی ( نەورۆزی ٢٠٢٠ ) ”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button