ئەو پڕۆژەیەی لە چەمچەماڵ پارتی ڕایگرت ئەمریکا ٢٥٠ ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخان دەکات

لڤین:

کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر، ئەمەریکا بڕی 250 ملیۆن دۆلار بۆ پڕۆژەی فراوانکردنی کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان تەرخان دەکات کە سودی بۆ بەرهەمهێنانی زیاتری کارەبا و بواری پیشەسازی دەبێت. 

لە ڕاگەیەنراوێکدا کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر ئەمڕۆ (پێنجشەممە، ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ) ڕایگەیاند،” ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خۆشحاڵە بە دابینکردنی پاڵپشتی دارایی بە بڕی ( ٢٥٠ ) ملیۆن دۆلار بۆ پڕۆژەی فراوانکردنی کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان”.

کونسوڵخانەکە ئاماژەی بەوەشکردووە،” ئەم پاڵپشتیە داراییە ئەمریکیە دەبێتە هۆی دەستڕاگەیشتن بە گازی سروشتیی پاك و هەرزانتر بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا و بواری پیشەسازی بۆ خزمەتی خەڵکی هەرێمی کوردستان”.

لە کۆتایدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، ” ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پابەندە بە پشتیوانیکردن لە پەرەپێدان و گەشەی ئابوری لە هەرێمی کوردستان. ویلایەتە یەکگرتووەکانیئەمەریکا و هەرێمی کوردستان و پێکەوەبوونمان بەرەو باشترمان دەبات”.

دێڤ جاگەدێسان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای دەزگای دارایی پەرەپێدانی نێودەوڵەتیی ئەمریکا رایگەیاند، “وەبەرهێنانەکانی DFC لە کێڵگەی کۆرمۆر دەستگەیشتنی خەڵکی هەرێمی کوردستان بە وزە زیاتر دەکات، ئەو پڕۆژەیەش دەرخەری وەبەرهێنانی بەردەوامی ئەمریکایە لە هەرێمی کوردستان”.

جێگەی ئاماژە پێدانە کۆمپانیای دانەگازی ئیماراتی، ڕۆژی ڕابردوو ( چوارشەممە، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ) لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد،” دەزگای دارایی پەرەپێدانی نێودەوڵەتیی ئەمریکا بۆ ماوەی حەوت ساڵ پاڵپشتی لە پڕۆژەی فراوانکردنی کێڵگەی کۆرمۆر دەکات و کۆی تێچووی پڕۆژەکەش ( ٦٣٠ ) ملیۆن دۆلارە، کە ئامانجی پڕۆژەکە زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی گازە بەڕێژەی ( ٥٠ ٪ بۆ ٦٩٠ ) ملیۆن پێ سێجا لە رۆژێکدا”.

مەجید جەعفەر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای کرێستن پێترۆڵیەم و سەرۆکی بۆردی دانەگاز رایگەیاند: “ئەو گرێبەستەی لەگەڵ دەزگای دارایی پەرەپێدانی نێودەوڵەتیی ئەمریکا واژۆمان کردووە جەخت لە گرنگی پەرەپێدانی سەرچاوەکانی گازی سرووشتى لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە، ئەوەش لەپێناو پشتگیریکردنى گەشەى ئابووریی هەرێمی کوردستان”.

جەعفەر راشیگەیاند، سەرەڕای ئەو ئاڵنگارییانەی کە کۆرۆنا بەدوای خۆیدا هێناونی، ئەوان لە وەبەرهێنانەکانیان بەردەوام بوون و رێککەوتنەکەشیان لەگەڵ دەزگای دارایی پەرەپێدانی نێودەوڵەتیی ئەمریکا سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ پەرەدان بە سەرچاوە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان.

زیادکردنی بەرهەمهێنانی گازی هەرێمی کوردستان

پڕۆژەی KM-250 قۆناخی یەکەمی فراوانکردنی کێڵگەی کۆرمۆرە بۆ زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی گاز بۆ رۆژانە یەک ملیار پێ سێجا. بڕیاربوو لە ساڵی 2020 دەست بە فراوانکردنەکە بکرێت، بەڵام بەهۆی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا کارەکانی پڕۆژەکە بۆ ماوەیەک وەستان و لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا دەست بە پڕۆژەکە کرا، بڕیاریشە لە نیسانی ساڵی 2023 قۆناخی یەکەمی فراوانکردنەکە تەواو بێت.

پێرل پێترۆڵیەم دەڵێت، تاوەکو ئێستا کۆمپانیای دانەگاز و هاوبەشەکانی بڕی ( 2.1 ) ملیار دۆلار وەبەرهێنانیان لە کێڵگەی کۆرۆمۆر کردووە و بڕی زیاتر لە ٣٤١ ملیۆن بەرمیل گازی هاوتای نەوت لە کێڵگەکە بەرهەمهاتووە کە بێ پچڕان گازی سرووشتییان بۆ وێستگەکانی چەمچەماڵ و بازیان دابینکردووە، ئەوە جگە لە دابیبکردنی گازی شلکراوە کە بوونەتە هۆی کەمبوونەوەی تێچووەکانی حکومەت و بوواژنەوەی ئابووریی هەرێمی کوردستان.

دکتۆر پاتریک ئاڵمان وارد، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای دانەگاز لەبارەی وەبەرهێنانەکانیان لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە پێرل پێترۆڵیەم شانازی بە پەرەپێدانی کەرتی گازی هەرێمی کوردستان دەکەین کە ئامانج لێی دابینکردنی گازی پاک و بووژانەوەی ئابووریی هەرێمی کوردستانە. ئەو رێککەوتنە سەلمێنەری متمانە بەردەوامەکەمانە بە هەرێمی کوردستان و داهاتووە پرشنگدارەکەی”.

کۆنسیۆرتۆمی پێر پێترۆڵیەم ئاماژەی بەوە داوە لە کەمکردنەوە کاریگەری گۆڕانی کەشوهەوا بە وەبەرهێنانەکانیان لە گازدا هاوکاری هەرێمی کوردستانیان کردووە بەشێوەیەک فڕێدانی ( ٤٢ ) ملیۆن تۆن لە گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆنیان کەمکردووەتەوە، ئەوەش بە دابینکردنی گازی سرووشتی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا. پێر پێترۆڵیەم دەڵێت، لەنێوان ساڵانی ( ٢٠١٨ و ٢٠٢١  ) وێستگەی گازی کۆرمۆر سوودی لە زیادبوونی بەرهەمهێنانی گاز بە رێژەی ( ٤٥ ٪ ) بینیوە بەشێوەیەک ئاستی بەرهەمهێنانی رۆژانە گەیشتووەتە ( ١٠٦ ) هەزار بەرمیل هاوتای نەوت، ئەو پڕۆژەیەش گەورەترین پڕۆژەی گازە لە هەموو عێراق.

لە مانگی ( نیسان )ـی ساڵی ( ٢٠٠٧ )دا دانەگاز و کرێستن پێترۆڵیەم گرێبەستیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆکرد بۆ وەبەرهێنان لە کێڵگە گازییەکانی کۆرمۆ و چەمچەماڵ لە هەرێمی کوردستان، گرێبەستەکە لە بەرهەمهێنان، بەبازاڕکردن و فرۆشتنی گاز و بەرهەمەکانی پێکدێت. دوای ( ١٥ ) مانگ لە کێڵگەی کۆرمۆر دەستکرا بە بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی.

لە ( تشرینی یەکەم)ـی ساڵی ( ٢٠٠٨ ) توانرا بۆ مەبەستی پیشەسازی سوود لە گازە وەربگیرێت. لە ساڵی ( ٢٠٠٩ )، کۆنسیۆرتۆمی پێرل پێترۆڵیەم دروستبوو کە کۆمپانیاکانی دانەگاز و کرێسنت پێترۆڵییەم وەک دوو هاوبەشی سەرەکی  و کۆمپانیاکانی OMV، MO  و  RWE پێکدێت. هەر یەک لە دانەگاز و کرێسنت پێترۆڵییەم خاوەنی ( ٣٥ ٪ )ـی پشکەکان و OMV، MO  و  RWEش هەر یەکەیان خاوەنی ( ١٠٪ )ـی پشکەکانی وەبەرهێنانن لە کێڵگەی گازی کۆرۆمۆر.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button