وردەکاری هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر باره‌گاكانی حزبی دیموكرات له‌هه‌رێم ئاشكرا كرا

لڤین:

میدیای ئێران بڵاویکردەوە، هێرشەکەی سەر بنکە و پێگەکانی حزبەکانی رۆژهەڵات لەسنوری هەرێم سەرەتا لەرێگەی تۆپهاوێژەوە بووە، دواتریش درۆنی بۆمبڕێژکراو بەکارهێنراوە.

پاش بوردومانەکانی ئێران بۆ سەربارەگای بەشێک لە حزبە بەرهەڵستکارەکانی ئێران لە لایەن سوپای ئەو وڵاتەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ( پێنج شەممە، ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ) ئاژانسی هەواڵی مێهری فەرمی ئێران،لە هەواڵێکیدا ئاشکرای کردوە،”  ئەمڕۆ تۆپخانەکانی ئێران گوندەکانی تەلان و کوێستانەکانی بەربزین و بن رەشکینیان لەسنوری ناحیەی سیدەکانی سەر بە قەزای سۆرانیان تۆپباران کرد”.

لە بەشێکی تری هەواڵەکەدا ئەوەیش خراوەتە ڕوو،” بەچڕی سنوری هەر سێ ناوچەکە تۆپبارانکراون و تائێستاش فرۆكه‌ به‌سه‌ر سنوری ناوچه‌كه‌دا ده‌سوڕێته‌وه‌، بەڵام تائێستا زیانەکانی ئەو تۆپبارانە نەزانراون”.

هەروەها هاتوە،” دوای بۆردومانکردنی هەرێمی کوردستان لەلایەن تۆپخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، سوپا لەڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە درێژەی بەهێرشەکانی بۆسەر “دژبەرەکانی” لە خاکی هەرێمدا. ئەوەش لەڕێگەی بۆمبڕێژکردنی درۆنەکان‌و پاشان بەردانەوەی بۆ زەویی”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button