هێزیکی چەکدار کارمەندانی کارگەی چیمەنتۆی گاسن بۆ ماوەیەک دەستبەسەر دەکەن

لڤین:

هێزێکی چەکدار، بۆ ماوەی 45 خولەک لەگۆڕەپانێکی کارگەکەدا کارمەندانی کارگەی گاسنیان دەستبەسەر کردووە.

بە گوێرەی زانیاریەکانی لڤین، کاتژمێر 11:45 خولەکی ئەمرۆ، هێزێکی چەکدار، کە لۆگۆی هێزەکانی کۆماندۆی هەرێمی کوردستان بەسەر جلەکانیانەوە بووە، چونەتە سەر کارگەی چیمەنتۆی گاسن کە خاوەنداری سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ فاروقی مەلا مستەفا.

بە گوێرەی وتەی سەرچاوەیەک لەناو کارگەکەوە بۆ لڤین: سەرجەم کارمەند و بەڕیوەبەرانی کارگەکەیان دەستبەسەرکردوە و بۆ ماوەیە 45 خولەکیش لەگۆڕەپانی کارگەکە راگیراون.

هێزەکە نزیکەی 20 ئۆتۆمبیلییان پێبووە و هیچ قسەیەکیان بە کارمەندەکان نەوتووە و دواتر بەجێیان هێشتووە.

تائێستا هیچ لایەنێک و هێزە ئەمنیەکانیش روونکردنەوەیان لەبارەی رووداوەکەوە بڵاونەکردۆتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button