موچەی نزیكەی 21 هەزار كەس لە هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە

لڤین:
سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچون، رایگەیاند، نزیکه‌ی 21 هه‌زار موچه‌مان ڕاگرتووه نزیکه‌ی 11 هه‌زار که‌سیش له سیسته‌می بایۆمه‌تری تۆمار کراوە که له موچه‌یه‌ک زیاتر وه‌رده‌گرن.
عەبدولحەکیم خەسرەو لە دیدارێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریكا، رایگەیاند: ئێمه نزیکه‌ی 21 هه‌زار موچه‌مان ڕاگرتووه نزیکه‌ی 11 هه‌زار که‌سیش له سیسته‌می بایۆمه‌تری تۆمار کراوە که له موچه‌یه‌ک زیاتر وه‌رده‌گرن زیاتر لە 900 کەسيان دوو موچەی فەرمانبەرێتییان هەبووە کە وەریانگرتووە، به‌ڵام به‌شێکی یاساییه و به‌شێکی نایاساییه ئه‌مانه ڕاگیراون.
ئەو وتیشی ئەو راگرتنە تا ئەو کاتەیە کە لایه‌نه سلبی و لایه‌نه ڕاستیه‌که‌ی دیار ده‌بێت بۆ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و دەشلێت: بەتەنها یەک ملیۆن و 200 هەزار کەس موچە یان ئیمتیازی دارایی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت، ئێستا نزیکەی 365 هەزار فەرمانبەری مەدەنی پێداچوونەوە بۆ فایلەکانیان کراوە.
لە بارەی موچەی پەرلەمانتار و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و وه‌زیرهکا رایگەیاند: له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه ده‌ستنیشان کراوه ئه‌مانه 50% له کۆی موچه و ده‌رماڵه‌ی بۆ هه‌ژمار ده‌کرێت، واته نابێت له 50% زیاتر بێت، جاران 80% ی وه‌رده‌گرت به‌ڵام ئێستا 50% وه‌رده‌گرێت بۆیه ئه‌مه هەموار کراوەتەوە.
ئەوەشی ئاشکرا کرد: ئه‌وانه‌ی پله‌ی تایبه‌تن وه‌کو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و ڕاوێژکار و وه‌کیل وه‌زیر و ئه‌وانه‌ی دامه‌زراون به مه‌رسومی هه‌رێمی وه‌کو دامه‌زراندن دامه‌زراون ئه‌و به‌ڕێزانه له 60% له دواموچه و ده‌رماڵه‌یان بۆ ئه‌ژمار ده‌کرێت.