هادی عامری: توركیا بەرنامەی هێرشكردنە سەر چیای شنگالی هەیە

لڤین:
سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، سوپای توركیا بەرنامەی هەیە هێرشبكاتە سەر چیای شنگال و دەبێت حكومەت رێوشوێنی پێویست بۆ رێگریكردن لەو هێرشە بگرێتەبەر.

هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت: زانیاری وردی هەواڵگری و پشتڕاستكراوەمان پێگەیشتووە سوپای توركیا بەرنامەی هەیە هێرشبكاتە سەر چیای شەنگال و داگیركاری ئەنجامبدات.

ناوبراو لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەشكردووە: پێویستە حكومەتی توركیا كۆتایی بەو هەڵسوكەوتە دوژمنكارانەیەی بەرامبەر خاكی عێراق بهێنێت، چونكە خزمەتی بەرژەوەندییەكانی هەردوو وڵات ناكەن و كاریگەری خراپیان لەسەر پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان دەبێت، ئێمە چاوەڕوانبووین لەو شوێنانەی خاكی عێراق بكشێتەوە كە تیایدا بنكەی دروستكردووە، نەك داگیركاری زیاتر ئەنجامبدات.

سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح داوای لە حكومەتی عێراق كرد، سەرجەم ڕێوشوێنە پێویستەكان بۆ وەڵامدانەوە و روبەڕوبوونەوەی هەر دەستدرێژییەكی توركیا بۆ سەر خاكی عێراق بگرێتەبەر ئامادەیی هێزە چەكدارەان و حەشدی شەعبیشی بۆ بەرگریكردن راگەیاند.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button