کۆمسیۆن: ھەرکەسێک ریکلامی کاندیدەکان بدڕێنێت سزا دەدرێت

لڤین:
وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان رایگەیاند، قەدەغەیە ریکلامی کاندیدەکان بدڕێندرێت و ھەر کەسێک ئەو کارە بکات سزا دەدرێت.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند بەگوێرەی مادە 35 لە یاسای هەڵبژاردنەکان، هەرکەسێک وێنە و دروشمی کاندیدان بدڕێنێت، ئەوا بە بەندکردن سزا دەدرێت، کە لە مانگێک کەمتر نەبێت و لە ساڵێک زیاتر نەبێت
ئەو وتیشی: سزایەکی دیکە بۆ ئەو کەسانە ئەوەیە یان بە پێبژاردن سزا دەدرێت کە بڕەکەی لە ملیۆنێک دینار کەمتر نەبێت و لە 5 ملیۆن زیاتر نەبێت، ئەگەریش هەیە هەردوو سزاکە بیانگرێتەوە
وتەبێژی کۆمسیۆن وتیشی: لە حاڵەتی هێرشی کاندیدێک بۆ سەر یەکێکی دیکە، یان هاوڵاتییەک هێرش بکاتە سەر کاندیدێک، ئەوا رەوانەی دادگا تایبەتەکان دەکرێن