ژن و پیاوێک بە ھۆی بازرگانی بە مرۆڤەوە دەستگیرکران

لڤین:
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیركردنی ژن و پیاوێكی بەتۆمەتی بازرگانیكردن بە ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤەوە لە بەغداد ڕاگەیاند.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، بە ڕێنوێنی بریكاری وەزارەت بۆ كاروباری پۆلیس تیمێک بۆ دەستگیرکردنی ژن و پیاوێک پێكهێنرا.
ئەوەشی روونکردووەتەوە دوای دانانی بۆسەیەك هەردوو تۆمەتبار لە ناوچەی ئەعزەمییە دەستگیركران،
دەشڵێت، ڕێوشوێنی یاسایی گیراوەتەبەر و بەپێی ماددەی 17ی یاسای چاندنی ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤ ڕاگیراون و ڕادەستی دادگا دەكرێن بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەربگرن.