بەتۆمەتی دزینی ( مانگا ) دوو کەس دەستگیرکرا

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ هێزەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دوو کەسیان لەناحیەی (سەنگاو)ـی سەر بە قەزای چەمچەماڵ بەتۆمەتی دزینی ماڵات لەجۆری (مانگا) دەستگیرکردوە.

لەراگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردوە، “لەچوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بۆپاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیان، دوو کەس لەناحیەی (سەنگاو ) بەتۆمەتی دزینی ماڵات لەجۆری (مانگا) ، لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرکران “.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە،” تۆمەتبارەکان  بەناوەکانی (ک ، ع ، ت) (ھ ، ع ، ت ) دانیشتوی ناحیەی سەنگاو و لەئێستادا چەند کەسێک سکاڵایان لەدژیان تۆمارکردوە بەتۆمەتی دزیکردن “.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ئەوەشی خستوەتەڕو،” لەئێستادا بەبڕیاری دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەی (444) لەیاسای سزادان ڕاگیراون و بەپێی تایبەتمەندی ڕادەستی بنکەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ کران”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button