ترس لەبەرامبەر چی؟

رۆژانە هەزاران كچ و كور لە باخ و باڕ و ماڵ سەریان بە  وویسكی و ڤۆدگا گەرم ئەكەن، ئەوانەی كە مەشروب بە حەرام ئەزانن هیچ ناڵێن نایكەنە هۆسە لەسەریان، تەنانەت پیرە نوێژكەرەكانی ئەم ووڵاتە رۆژانە لە گۆیژە و سیتەك شوشەی بەتاڵی بیرە و ئارەقی ئەوان كۆئەكەنەوە بێ ئەوەی هاوار بكەن لە دەستیان.

رۆژ بە ڕۆژ مودێلەكانی كوردستان جلەكانیان كورت وتەنكتر ئەبێت بە ئاشكرا باسی سێكس ئەكەن سوكایەتی بە هەموو كۆمەڵگا ئەكەن هەرگیز گوێتان لە سەرپۆش بەسەرێك بووە قسەیان پێ بڵێت، تەنانەت رۆشنبیرەكانی ئێمە ئەوە بە بەشێك لە پێشكەوتن و كرانەوەی كۆمەڵگا ئەزانن و شانازیان پێوە ئەكەن و ئۆتۆمبێل و دیاری گران بەهایان بۆ ئەكرن.

بەڵام كاتێك دوو گەنج لەچك ئەكەن ئەیكەنە هەڵا و هۆسە ئەوە بە نیشانەی دواكەوتووی ئەزانن و ئەڵێن مۆدێلی ئیخوانە! ئەی دانسی شەوانی باڕ و جل رووتی ئەوانی تر هی دایك و داپیرەی ئێمە؟

راستی كوردستان هەندێك جار رێك وەك میانمارە بەڵام خوا رەحمی كردوە هەندێك دەسەڵاتیان نیە دەنا بەو عەقڵە كورتەی خۆیان زۆربەی موسڵمان ئەم وڵاتەیان ئاوارە ئەكرد، ئەزیزم تۆ چۆن ئازادی شەوانە قاپێك عاڕەق ئەخۆیت چۆن ئازادی جلی مودە و رووت لەبەر ئەكەیت ئەوانیش ئازاد باڵاپۆش بن.

لێگەڕێن هەركەس و ئەو رێگە هەڵبژێرێت كە خۆی ئەوێت تۆ حكومەت قوت و نانی خواردویت بێدەنگ دانیشتویت دەتەوێت رق و توڕەیی خۆت بەو كۆمەڵە كچە سەنگینە برێژیت كە هیچ تاوانێكیان نیە تەنها ئەیانەوێت وەك دایكی من و تۆ بژین و پابەندی عەقیدەی خۆیان بن بەراستی باڵاپۆشەكان ئەوانەن كە وایانكردوە مرۆڤ تۆزێك دڵی بەم كۆمەڵگا دارووخاوەی كوردستان خۆش بێت، چونكە هەر كۆمەڵێك خەسڵەتە سەرەكیەكانی وونكرد ئیتر هیچ شتێك بەهای نامێنێت.

تەنانەت گیانی مرۆڤیش دەبێتە شتێكی ئەوەندە بێ بەها كە دەتوانن لە سەر قسەیەك لێت بسەننەوە وەك ئەوەی رۆژانە رووئەدات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button