زیاتر لە 440 ملیۆن دینار بۆ دوو ناحیەی سلێمانی خەرجکرا

لڤین:

لە سەر داخوازی پارێزگاری سلێمانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا زیاتر لە 440 ملیۆن دینار تەرخان بکات بۆ دوو پڕۆژە لە سنوری سلێمانیدا.

بە گوێرەی دوو نوسراو کە واژۆی ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی بەسەرەوەیە  و ئاراستەی وەزارەتی دارایی هەریم کراوە تیایدا ئاماژە بە داخوازی پارێزگاری سلێمانی کراوە کە لە سەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان بڕی 450 ملیۆن دینار بۆ زۆنی ئی لە سلێمانی تەرخان کراوە کە بەو پارەیە تۆڕی ئاو دەگەیەندرێتە ناوچەکە و رێگاسازیش بۆ زۆنەکە ئەنجام دەدرێت.

ئەو زۆنەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری خەرجکردنی پارەکەی بۆداوە لە سنوری ناحیەی تاسڵوجەیە لە سلێمانی.

هاوکات لە نوسراوێکی دیکەدا رەزامەندی دراوە بە خەرجکردنی 90 ملیۆن و 41 هەزار 750 دینار بۆ ناحیەی عەربەت بە مەبەستی دروستکردنی شۆستە و شەقام لە گەڕەکی ئاشتی ناحیەکە بەڵام مەرجی ئەوەیە بەو پارەیە پڕۆژەکە تەواو بکرێت.

دەقی نوسراوەکان:

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button