ناوەڕاستی ئەم مانگە گەرمای بەهێز کۆتایی دێت

لڤین:

دەستەی کەشناسیی عێراقی پێشبینی دەکات پلەکانی گەرما زیاتر دابەزن دەشڵێت لە ناوەڕاستی ئەم مانگە کەشی پاییزە دەستپێدەکات.

عامر جابری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی کەشناسی عێراقی بە ئاژانسی فەرمی عێراقیی راگەیاند “پلەکانی گەرمای عێراق لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و تا یەکشەممەى داهاتووش بەردەوام دەبێت، بەڵام لە ئێوارەى دووشەممە و سێ شەممەدا پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە.”

بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستکە  ئەوەشی وتووە کە دوای ئەو شەپۆلەی دابەزین لە ناوەڕاستی ئەم مانگە (ئەیلول) وڵات دەکەوێتە کەشی پاییزەوە و گەرمانە شێوە کاریگەرەکەی کۆتایی پێدێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button