ئاسایشی شارەزوور: 19 کەس بە هۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون

لڤین:
ئاسایشی شاره‌زوور رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا، هێزه‌كانیان له‌ژماره‌یه‌ك چالاكیدا، 19 كه‌سیان به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به‌مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركردووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌هاوكاری سه‌رجه‌م بنكه و یاریده‌ده‌رێتیه‌كانیان و هاوڵاتیان له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا و له 1ی ته‌موزه‌وه تا 7ی ئه‌یلولی 2021 توانیویانه 19 تۆمه‌تبار له چه‌ندین چالاكی جیاوازدا ده‌ستگیربكه‌ن.
ئاسایشی شارەزوور ئاماژەی بەوەشکردووە، سه‌رجه‌م ده‌سگیر كراوان به مادده‌ی 30ی له یاسایی ماددەی هۆشبه‌ر و كارتێكه‌ره‌عه‌قڵیه‌كان و به‌فه‌رمانی دادوه‌ر ده‌سگیركراون، 18 كه‌سیان له‌ڕه‌گه‌زی نێر و یه‌كێكیشیان له ڕه‌گه‌زی مێیه.
روونیکردووەتەوە هه‌ر له‌و چالاكیانه‌دا هێزه‌كانیان ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر چه‌ندین كه‌لوپه‌لی به‌كارهاتوو بۆ مادده هۆشبه‌ره‌كان، سه‌رجه‌م مادده هۆشبه‌ره‌كانیش له‌لایه‌ن تۆمه‌تباره ده‌ستگیركراوه‌كانه‌وه خاوه‌ندارێتیان كراوه، ته‌نها یه‌ك تۆمه‌تبار له‌و تۆمه‌تبارانه به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانیه و یەکێکیش لە دەستگیرکراوەکان لە رەگەزی مێیە.