پلاسخارت: نەتەوەیەکگرتووەکان 103 چاودێری بۆ هەڵبژاردنەکان دەبێت

لڤین:
نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق جەخت لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دەكاتەوە و ئاشکرای دەکات 103 چاودێری هەڵبژاردنیان دەبێت.
جێنین پلاسخارت، لە دیداری دەنگت ئایندەی وڵاتەكەتە، وتی: بەهیچ شێوەیەك نامانەوێت هەڵبژاردن دوابخرێت و لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرداین، داواشیكرد لایەنەكان دووربكەونەوە لە ساختەكاری.
ئەو ئاماژەی بەوەشكرد، كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چاودێری هەڵبژاردن دەكات و نەتەوەیەكگرتووەكان 103 چاودێری دەبێت و لەسەرانسەری عێراق بۆ رێگری لە ساختەكاری.