وەزیری ئەوقاف داوایەک ئاڕاستەی مامۆستایانی ئایینی دەکات

لڤین:

وه‌زیری ئه‌وقاف وكاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێویسته‌ ڕێگه‌ نه‌ده‌ن مزگه‌وتەکان تێكه‌ڵاوی بابه‌تی سیاسی بن، به‌ڵكو پێكه‌وه‌ شكۆ و پیرۆزی مزگه‌وت بپارێزین.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، له‌گه‌ڵ وتار خوێنانی سنوری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر کۆبوەتەوە وله‌و كۆبونه‌وه‌یه‌شدا رایگەیاندوە،” ئامانجی سه‌ره‌كی وتاری ئایینی گه‌یاندنی په‌یامی ئایینی و نیشتیمان په‌روره‌رریه‌، چونكه‌ له‌مێژوی كوردستاندا هه‌میشه‌ ئایین په‌روه‌ری و نیشتیمانپه‌رروه‌ری دوانه‌ی لێك دانه‌براون بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ندین نمونه‌ی زیندومان له‌به‌ر ده‌ستن كه‌ هه‌مو ژیانی خۆیان له‌پێناو ئایینی پیرۆز و نیشتیمانی ئازیز ته‌رخان كردوه‌”.

لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەیشدراوە،پشتیوان سادق باسی له‌وه‌شكردوە،” پێویسته‌ وه‌ك چۆن له‌رابردودا مامۆستایان رۆڵیان هه‌بوه‌ ئه‌وا له‌گه‌ڵ هاتنی پێشهاته‌كان به‌تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنی عێراق، ڕێگه‌ نه‌ده‌ن مزگه‌وت ماڵی خوای گه‌وره‌ تێكه‌ڵاوی بابه‌تی سیاسی بن به‌ڵكو پێكه‌وه‌ شكۆو پیرۆزی مزگه‌وت بپارێزین، هه‌مو هه‌وڵێكمان بۆ ئه‌وه‌بێت گیانی ته‌بایی ئاشته‌وایی په‌ره‌ پێبده‌ین مامۆستایان ببنه‌ به‌شێك له‌یه‌ك ده‌ستی و پێكه‌وه‌یی ئه‌وه‌ش به‌ئامانجی خزمه‌تكردن به‌هاوڵاتیان”.

لە کۆتایدا هاتوە،هه‌ر له‌و دیداره‌دا وه‌زیری ئه‌وقاف وكاروباری ئایینی ژماره‌یه‌ك رێنمایی خسته‌روو بۆ خزمه‌تی هه‌مو لایه‌ك دواتر باسیان له‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ كرد كه‌ پێشكه‌ش به‌ مامۆستایان ده‌كرێن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button