سندووقی سکاڵا لە دامودەزگاکان کارا دەکرێتەوە

لڤین:

سەرۆكی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون لە حكومەتی ھەرێمی كوردستان، حكومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیاریداوە لە دامودەزگاكاندا سندووقی سکاڵا كارا بكاتەوە، بۆ ئەوەی ھاووڵاتییان بتوانن لەو رێگەیەوە سكاڵاكانیان بگەیەنە حكومەت.

عەبدولحەكیم خەسرەو، سەرۆكی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون لە حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە لێدوانێکیدا بە میدیاکانی راگەیاندوە،” چەند جۆر سکاڵا هەیە، سکاڵا هەیە لەکاتی دەوام، هەروەها سکاڵای یاسایی هەیە، جگە لەوە سکاڵا هەیە تایبەتە بە گلەیی و گازاندەی خەڵک، کە دەیانەوێت راستەخۆ سکاڵاکەیان بگەیەننە بەرپرسی یەکەم یان وەزیرەکان”.

لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوەیشداوە،” هەر وەزارەتێک تایبەتمەندی خۆی هەیە، هەندێک وەزارەت ئەو دەرفەتەیان بۆ هاووڵاتییان رەخساندووە، کە لە رێگەی پۆرتاڵێک یان بەشێوەی ئۆنلاین سکاڵاکانیان بگەیەنن، هەندێک وەزارەتیش سندووقی تایبەت بە سکاڵایان هەیە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button