مەکۆی گۆڕان لە سۆران:

هەندێک کەس بە رێکەوتنی پێشوەختەی ژێر بەژێر دەیانەوێست ئیمتیاز بەدەست بهێنن

لڤین:

بزوتنەوەی گۆڕان لە سۆران لە بارەی دەستلە کارکێشانەوەی ژمارەیەک لە هەڵسوڕاوانی روونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە و دەڵێت هەندێک ویستویانە لەپاڵ گۆڕاندا بە ڕێکەوتنی ژێر بەژێر لەگەڵ لایەنێکی دیایرکراو هەنێک ئیمتیاز بەدەست بهێنن.

ئەنجومەنی مەکۆی سۆرانی بزوتنەوەی گۆڕان روونکردنەوەیەک لەسەر دەستلە کارکێشانەوەی ژمارەیەک هەڵسوڕاویان بڵآو دەکاتەوە و دەڵێت “لە سنوری مەکۆی سۆران نە لەڕابردوو نە لەئێستاشدا هیچ کەسێک بەناوی ( فیصل عالی ) نە بەڕەسمی و نە بەوەکالەت باژێڕوان نەبووە”.

مەکۆی سۆران لەو روونکردنەوەیەدا ئاماژەی بەوەشکردووە “چاک درک بەو ڕاستیە دەکەین هەندێ کەسی هیچ لەبارانەبوو کەلەناو بنەماڵەکەشیان هیچ حیسابات و خوێندنەوەیەکیان بۆ نەکراوەو ناکرێت، دەیانویست لەپاڵ گۆڕان بوون بەڕێکەوتنی ژێر بەژێر لە گەڵ لایەنێکی دیاریکراو هەندێ ئیمتیازی ماددی و مەعنەوی لەسەر دەستی هەندێ خەڵکی ماندوو وەدەست بێنن”.

باسی ئەوەشی کردووە: بەشێک لەو هەڤاڵانەمان لەو لیستەدا ناویان هاتووە ئێمە ئومێدی سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین و هیوادارین خەونی گۆڕانکاری لەدەست نەدەن.

 

دەقی روونکردنەوەکە:

رونکردنەوەیەک لە ئەنجومەنی مەکۆی سۆرانی بزوتنەوەی گۆڕانەوە بۆ ڕایگشتی

هاونیشتمانیانی بەڕێز، هەڵسوڕاو و دەنگدەرو پشتیوانانی بزوتنەوەی گۆڕان، ماوەیەکە لێرەو لەوێ هەندێک کەس بەڕێککەتنی پێش وەختە لەگەڵ لایەنێکی دیاریکراو بەکۆمەڵێ بوختان و درۆو چەواشەکاری، شەڕی دەرونی دژ بە بزوتنەوەی گۆڕان و گۆڕانخوازان بەگشتی و سنوری پارێزگای هەولێر و قەزای سۆران بەتایبەت دەکەن.

پڕوپاگەندەو درۆی ژەهراوی بڵاودەکەنەوە بەتایبەت دوای هاوپەیمانی بزوتنەوەی گۆڕان لە گەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، ڕۆژێک دەڵێن گۆڕان نەماوە ڕۆژی دواتر لیستی درۆینی سەدان وهەزاران کەسی بڵاو دەکەنەوە کە گوایە کۆمەڵێ بەرپرس و کەسایەتی و هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان لەو سنورە دەستیان لەکار کێشاوەتەوە، بۆ ئەمەش بەداخەوە کۆمەڵی سایت و ماڵپەری سۆشیال میدیا دوور لە ئەتەکێتی ڕۆژنامەوانی تەنها بۆ چەند لایک و کۆمێنتێک هەواڵی چەواشەکاری بڵاو دەکەنەوە بەبێ بەدواداچون ، کاری بەشێک لەو میدیایانە لەڕابردوو لە ئێستاش گومانی تەواوی دروستکردووە کە لەپێناو بەرژەوەندی دەسەڵات ئامادەی شێواندنی ڕاستیەکان و چەواشەکارین و شەڕی بەوەکالەتی دەسەڵات لە دژی بزوتنەوەکەمان دەکەن، ئەمەش زیندوو بوونی بزوتنەوەکەمان نیشان دەدات کەتەنها گۆڕان بەدیلی گۆڕانە.

هاونیشتمانیان و گۆڕانخوازانی سنوری قەزاکەمان پێویستە ئەو ڕاستیانە بزانن و شەڕی دەروونی درۆزنانە کاریگەری لەسەر ڕەوتی کارکردنتان نەکات لە ئامانجە گەورەکەتان بەردەوام بن کە گۆڕانکارییە لە باشکردنی سیستەمی حوکمڕانی و ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری لەهەرێمی کوردستان.

یەکەم: لە سنوری مەکۆی سۆران نە لەڕابردوو نە لەئێستاشدا هیچ کەسێک بەناوی ( فیصل عالی ) نە بەڕەسمی و نە بەوەکالەت باژێڕوان نەبووە.

دووەم: بە داخەوە ڕیزکردنی ناو بۆتە نەریتێک بۆ چەواشەکردنی ڕای گشتی، دەکرێ ئەو میدیایانەی وەک دۆزینەوەی شانەی هەنگوین لەشاخ کەوتونەتە بڵاوکردنەوەی موژدانەی هەواڵی درۆین تۆزێ ئەزیەتیان بکێشایەو داوایان لەئەنجومەنی مەکۆکەمان کردبایە بۆ ڕاستی و دروستی هەواڵەکە.

سێیەم: چاک درک بەو ڕاستیە دەکەین هەندێ کەسی هیچ لەبارانەبوو کەلەناو بنەماڵەکەشیان هیچ حیسابات و خوێندنەوەیەکیان بۆ نەکراوەو ناکرێت، دەیانویست لەپاڵ گۆڕان بوون بەڕێکەوتنی ژێر بەژێر لە گەڵ لایەنێکی دیاریکراو هەندێ ئیمتیازی ماددی و مەعنەوی لەسەر دەستی هەندێ خەڵکی ماندوو وەدەست بێنن، بۆ ئەو مەبەستە سودیان لە پێگەی بنەماڵەی خزمایەتی وەرگرتوە بە بڵاوکردنەوەی هەندێ ناو بەبێ ئاگاداری وەرگرتنی ڕەزامەندی خاوەنەکانیان.

چوارەم : گۆڕان ڕێز لەخەبات و تێکۆشانی هەڵسوڕاوانی دەگرێت کەلەپێناو ژیانێکی باشتردا بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان نزیکەی 12 ساڵە لەڕیزی بزوتنەوەکەماندا کاردەکەن، بەشێک لەو هەڤاڵانەمان لەو لیستەدا ناویان هاتووە ئێمە ئومێدی سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین و هیوادارین خەونی گۆڕانکاری لەدەست نەدەن.

لەکۆتاییدا دڵنیاتان دەکەینەوە ئەو هەوڵە نەزۆکەتان لەکاروانی گۆڕانخوازی ساردمان ناکاتەوە

هەر شادوسەرکەوتوو بن

ئەنجومەنی مەکۆی سۆران

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button