بەهۆی درەنگ بە دەمەوەچونی نەخۆشێک سێ کارمەندی تەندروستی گەرمیان سزادران

لڤین:
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیا سێ کارمەندی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە کەلاری بە هۆی کەمتەرخەمیەوە سزادا.
تەندروستی گەرمیان رایگەیاند: پاش ئەوەی ئاگادار کراینەوە لە بوونی حاڵەتێکی کەمتەرخەمیی بەرامبەر ھاوڵاتییەک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە کەلار کە درەنگ نەشتەرگەریی و رێکاری پزیشکیی بۆ ئەنجامدراوە، بڕیاردرا لێکۆڵینەوە لەو دۆسییەیە بکرێت.
ئەوەشی ئاشکرا کردووە “پاش بەدواداچون دەرکەوت کە کەمتەرخەمیی ھەبووە بەرامبەر ئەو نەخۆشە و درەنگ بە دەمیەوە چوون و درەنگیش نەشتەرگەرییان بۆ کردووە، ھەربۆیە فەرمانی سزادان بۆ (٣) سێ فەرمانبەری نەخۆشخانەکە دەرکرا کە بەرپرس بوون لەو کەمتەرخەمییە”.
بەڕێوەببەرایەتی تەندروستی گەرمیان داوای لێبوردن لەو ھاوڵاتییە و خێزانەکەی دەکات و دڵنیایی دەدات کە نەخۆشخانەکە و ستافەکەی بۆ خزمەتی ھاوڵاتیان بە بەردەوامی لە ئەرک دان و رێگە بە کەموکورتیی و کەمتەرخەمیی نادەن.